کۆمپیوتەر
18, تشرینی دووه‌م 2011
به‌رنامه‌ی Kurdish key & Font Convert بۆ گۆرنی فۆنتی علی کەی بۆ یونی کورد
بەرێزا
ن خۆشەویستانی مالپەری تۆری تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی دوای ئەوەی لە ساڵی پاردا وەشانی یەکەمی بەرنامەی ( Kurdish Key & Font Convert ) بڵاوکرایەوە بەڵام لە وه‌شانی پێشوو چه‌ند کێشه‌یه‌کی هه‌بوو له گۆرینی چه‌ند پیتێکدا به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌م وه‌شانه تازه‌یه‌دا ئه‌م کێشانه چاره‌سه‌ر کراوه و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش جگه له گۆرینی نوسینه‌کانتان له شێوازی نوسراوی فۆنتی عه‌لی که‌یه‌وه بۆ بۆ شێوازی نوسینی فۆنتی یونی کورد که ده‌یخوێنێته‌وه وه به پێچه‌وانه‌وه .به‌شێکی تریش کراوه‌ته‌وه ئه‌ویش گۆرینی نوسینی لاتینی بۆ کوردی وه هه‌روه‌ها کوردی بۆ لاتینیش ،
سەرەتا لێرە راستەوخۆ بەرنامەکە داونلۆد بکە.
پاسۆرد: www.kitn.net
وا له‌خواره‌وه به درێژی باس له‌م به‌شانه و ئه‌م به‌شه نوێیه و ئه‌و سیسته‌مه‌ی بۆی دانراوه روون دەکەمەوە.
![[وێنه: 726f2aea69.jpg]](../up/uploads/jpg/726f2aea69.jpg)
ئه‌م به‌شه بریتیه له کیبۆردی ئاماده‌کراو و ئه‌توانیت له هه‌ر کۆمپوته‌رێک به کاری بهێنیت و به کوردی بنوسیت به بێ ئه‌وه‌ی کیبۆردی کوردی دابه‌زێنیت یاخود دابه‌زیبێت ئه‌توانیت نوسینه‌کانت بنوسیت به کورد و بێ کێشه.
![[وێنه: 087e767cbb.jpg]](../up/uploads/jpg/087e767cbb.jpg)
ئه‌م به‌شه‌یه‌ش بریتیه له گۆرینی شێوازی ئه‌ونوسینه‌ی که فۆنتی عه‌لی که‌ی ده‌یخوێنێته‌وه بۆ ئه‌و نوسینه‌ی که فۆنته‌کانی یونی کورد ده‌یخوێنێته‌وه واته گۆرینی ئه‌و نوسینانه‌ی که به کیبۆردی Arabic[101] نوسراون بۆ نوسینه‌کانی کیبۆردی Kurdi Sorani Bahdini وه هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م به‌شه‌شدا شێوازی ئه‌ونوسینه‌ی که یونی کورد ده‌یخوێنێته‌وه بۆ ئه‌و نوسینه‌ی که فۆنته‌کانی عه‌لی که‌ی ده‌یخوێنێته‌وه واته ئه‌و نوسینانه ده‌گۆرێت که به کیبۆردی Kurdi Sorani Bahdini نوسراون بۆ نوسینه‌کانی کیبۆردی Arabic[101] .
![[وێنه: f66f482d83.jpg]](../up/uploads/jpg/f66f482d83.jpg)
هم به‌شه نوێیه‌ش که له وه‌شانی پێشودا نه‌بووه و له‌م وه‌شانه‌دا زیادکراوه بریتیه له گۆرینی لاتینی بۆ کوردی وه هه‌روه‌ها کوردیش بۆ لاتینی ، ئه‌م به‌شه‌یه سیسته‌مێکی به‌هێزی بۆ دانراوه چونکه تاراده‌یه‌کی باش پیته بزوێن و نه بزوێنه‌کان لێک جیا ده‌کاته‌وه بۆ نموونه تۆ گه‌ر بنوسی ( سور ) کاتێک ده‌یگۆری بۆ لاتینی ده‌نوسرێت ( sur ) خۆ ئه‌گه‌ر بنوسی (که‌وسه‌ر) کاتێک ده‌یگۆری بۆ لاتینی ده‌نوسێت (kewser ) له‌م نموونه‌یه دا ده‌بینین نه‌یهێشت دوو بزوێن به داوی یه‌کدا بێت و راسته‌وخۆ پیتی (و) ی نه‌بزوێنی نوسی چونکه پێش و ده‌بینی (ه)ه که پیتێکی بزوێنه ، خۆ ئه‌گه‌ریش بنوسی ( دوور) ئه‌وا بۆت ده‌کات به (dûr ) .
ئه‌گه‌ر بنوسی (گۆرانی ) ده‌یگۆرێت ( goranî ) ئه‌گه‌ریش بنوسی (نه‌که‌ی ) ده‌یگۆرێت بۆ ( nekey ) ده‌بینین ( ی ) بۆ کردین به (y ) چونکه پیتی بزوێنی له پێش (ی)ه‌که هاتووه و دوو بزوێن به‌دوای یه‌ک دا نایه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه کردی به (y) .
وه چه‌ندان نمونه‌ی تریش که له‌سه‌رتای وشه بجۆرێک ده‌ینوسێ وه له ناوه‌راستی وشه‌ش به جۆرێکی تر.
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.
دەستەکانتان خۆش بێت بەراستی بەرنامەیەکی بەهێزە من خۆم زۆر سودم لێوەرگرتووە دووبارە دەستەکانتان خۆش بێت..
بەراستی بەرنامەیەکی بەسودە بە تایبەتی لەم ڤێرژنە نوێیە دا ئەم گۆرانکاریە کراوە زۆر باشە ئەویش گۆرینی لاتینی بۆ کوردی بە پێچەوانەشەوە من دەست خۆشی لە دروستکەری ئەم بەرنامەیە دەکەم
زۆر سوپاس هاورێیان بۆ دەست خۆشیەکانتان ئیـمەش بەناوی دەستەی بەرێوەبەرانی مالپەری تۆری تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی دەست خۆشی لە کاک رێباز دەکەین بۆ دروست کردنی ئەم بارنامە بەهێزە.
زۆر سووپاس شەماڵ گیان دەستت خۆس بێت ئەم بەرنامەیەو سەرجەم بەرنامەكانی ترت زۆر بەسوودن … هەربژیت
زۆر سوپاس بەرێز دانا کەریم بەهیوای سود لێوەرگرتن لەم بەرنامە و سەرجەم برگەو بابەتەکانی تر.
ۆر سوپاس بەرێز تان بؤ سەرجەم برگەو بابەتەکانی تر
ۆر سوپاس بەرێز تان بؤ سەرجەم برگەو بابەتەکان