ئەپڵ

ئەپڵ کۆمپیوتەری Mac Pro ـی بە نرخی دەستپێکی 5,999$ ـەوە ڕاگەیاند

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی WWDC 19 ـەدا، ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ کۆمپیوتەری Mac Pro ـی ڕاگەیاند.

کۆمپیوتەری Mac Pro لە چەشنی ئامێرە پڕۆفیشناڵەکاندایە، خاوەن دیزاینی cheese grater ـە.

ماک پڕۆیە نوێیەکە خاوەن مۆنیتەرێکی قەبارە 32 ئینجە لە جۆری LCD و 6K Retina بە وردی نیشاندانی 6016 بە 3284 پێکسڵ. بەمەش بە ڕێژەی 40% قەبارەی گەورەترە لە چاو ڕوونمای iMac 5K.

پڕۆسێسەری Intel Xeon ـی لەسەر جێگیرە و دەتوانرێت تاوەکو 28 ناوەکی زیاد بکرێت. دەتوانرێت بیرگەی تاوەکو 1.5 تێرابایت بەدەست بخرێت. خاوەن ڕامێکی 32 گێگابایتی و بیرگەیەکی 256 گێگابایتییە. هەروەها خاوەن یەکێک لە بەهێزترین کارتەکانی گرافیکی جیهانە لە جۆری Radeon Pro 580X.

ماک پڕۆیە نوێیەکە خاوەن 3 دەرچەی جۆری Thunderbolt ـە، لەگەڵ 2 دەرچەی USB و دەرچەیەکی بیستۆک. دەتوانرێت ڕوونماکەی لەگەڵ 6 ڕوونمای دیکەدا هاوبەشی پێ بکرێت. پشتگیری لە وزەی 1.4 کیلۆ وات دەکات.

ماک پڕۆیە نوێیەکە لە نرخی دەستپێکی 5,999$ ـەوە دەست پێدەکات بۆ بژاردەی پڕۆسێسەری 8 ناوەکی و ڕامی 32 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت لە جۆری SSD. لە کۆتایی ئەمساڵدا بەردەست دەکرێت.

3 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
822