ئای ئۆ ئێس 4, حوزه‌یران 2019

لە وەشانی iOS 13 ـەدا ئەپڵ 3 دانە Animoji ـی نوێ و لەزگەکانی Memoji ـی زیادکرد

دوێنێ شەو و لە کۆنگرەی WWDC 19 ـەدا، ئەپڵ وەشانی iOS 13 ـی بە چەندین تایبەتمەندی و گۆڕانکاری نوێوە ڕاگەیاند. یەکێک لەو تایبەتمەندی و گۆڕانکارییە نوێیانە، زیادکردنی 3 دانە Animoji ـی نوێ و لەزگەکانی Memoji بوو.

هەر یەکە لە ڕۆڵگێڕەکانی ئەختەبوت، مانگا و مشک بۆ Animoji لە وەشانی iOS 13 ـەدا زیادکران تاوەکو بەکارهێنەران بتوانن بەکاریان بهێنن.

ئەوەی شایەنی باسکردنە، تایبەتمەندی لەزگەکانی Memoji ـە، کە بەکارهێنەران دەتوانن Memoji ـییە درووستکراوەکانیان وەکو چەند لەزگەیەکی جۆراوجۆر بەکاربهێنن و لەگەڵ هاوڕێکانیاندا لە ئەپی Messages هاوبەشی پێ بکەن.

وا چاوەڕوان دەکرێت لە وەشانەکانی داهاتووی iOS 13 ـەدا ڕۆڵگێڕی زیاتر بۆ Animoji زیاد بکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ