بابەتی گرینگ
26, حوزهیران 2019
سەرەڕای کێشەکانی لەگەڵ ئەمریکا، هواوەی پێشەنگی بازاڕی 5Gە لە جیهاندا

لە میانەی کۆڕبەندێکی تایبەت بە 5G لە شەنگەهای هواوەی دووبارە بە هەلی زانی باسی سەرکەوتنەکانی بکات و ڕایگەیاند تاوەکوو ئێستا ٥٠ گرێبەستیان ئەنجامداوە بۆ دابینکردنی 5G و بەو پێیەش پێشەنگی جیهانن لە بوارەکەدا.
کۆمپانیاکە زیاد لە ١٥٠ هەزار سێتی ڕەوانەی بازاڕەکان کردووە و گرێبەستی لە وڵاتانی وەک کۆریای باشور و فینلەندا و سویسرا و شانشینی یەکگرتوو(UK) هەیە، نۆکیا بە ٣٠ گرێبەست و ئەریکسن بە ١٨دانە لە پلەکانی دووەم و سێیەمن.
هواوەی خاوەن ٢١٦٠ داهێنانی تۆمار کراوە لە بواری 5G و لە پلەی یەکەمە، دووەمیش نۆکیایە بە ١٥١٦ دانە، ٣٤٪ی شتومەکی 5Gی جیهان لە چینەوە دابین دەکرێت، کۆریای باشور ٢٥٪، هەریەک لە ئەمریکا و فینلەندا ١٤٪ و سوید ٨٪.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.