ئۆپۆ 27, حوزه‌یران 2019

خزمەتگوزاری نوێی MeshTalk ـی ئۆپۆ ڕێگەت پێ دەدات تاوەکو 3 کیلۆمەتر پەیوەندی و گفتوگۆ بکەیت بە بێ هەبوونی ئینتەرنێت و سیمکارت

کۆمپانیای ئۆپۆ خزمەتگوزارییەکی نایابی پەیوەندی ڕاگەیاند کە ڕێگەت پێ دەدات تاوەکو دووری 3 کیلۆمەتر پەیوەندی دەنگی و گفتوگۆ ئەنجام بدەیت بە بێ هەبوونی ئینتەرنێت و سیمکارت.

پرۆتۆکۆڵ/خزمەتگوزارییەکەی ئۆپۆ ناوی Oppo MeshTalk ـە. سیستەمێکی بێکۆتایە کە کۆمپانیای ئۆپۆ دەڵێت دەتوانرێت پەیوەندی دەنگی و گفتوگۆی تاوەکو دووری 3 کیلۆمەتر (1.86 میل) ـی پێ ئەنجام بدرێت بە بێ بەکارهێنانی هێڵی پەیوەندی سیمکارت و ئینتەرنێت. وە تەنانەت دەتوانرێت مەوداکە زۆر زیاد بکات لە ژینگە قەڕەباڵغەکاندا.

ئۆپۆ دەڵێت کە خزمەتگوزارییەکە بە هیچ شێوەیەک کاریگەری زۆر ناکاتە سەر وزەی پاتری، بە شێوەیەک کە دەتوانرێت لە 72 کاتژمێردا و لە دۆخی لایەنگیر (Standby Mode) ـدا کاری پێ بکرێت تاوەکو مۆبایلەکە توانای گەیشتن بە فریاکەوتنی دەبێت لە حاڵەتی کەمی وزەی پاتریدا.

ئەم خزمەتگوزارییە نایابەی ئۆپۆ بۆ ئەو حاڵەتانە بە سوودە کە هیچ هێڵێکی ئینتەرنێت لە ناوچەکەدا بوونی نەبێت، هێڵەکانی ئینتەرنێت خاو بن یاخود لە نێو فڕۆکەخانە دەرەکییەکاندا بەکاربهێندرێت. ڕوون نییە کە خزمەتگوزارییەکە لەگەڵ دواین مۆبایلە نوێیەکانی ئۆپۆدا کار دەکات، هەروەها نازانرێت کام مۆبایلە نوێیەی ئۆپۆ پشتگیری لە خزمەتگوزارییەکە دەکات. بەڵام ئەمە یەکێک بوو لە نمایشکراوەکانی ئەم هەفتەیەی کۆنگرەی MWC لە شەنگەهای وڵاتی چین.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ