10
شاومی 30, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

مۆبایلە نوێیەکەی شاومی Mi CC9 خاوەنی پەنجەمۆری ژێر ڕوونما و پاترییەک بە توانستی 3940 ملی ئەمپێر دەبێت

وا بڕیارە کۆمپانیای شاومی بەرواری 2/7/2019 زنجیرەی مۆبایلەکانی Mi CC9 Series ڕابگەیەنێت و هەتاوەکو ئێستاش هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلێکی ئەم زنجیرەیە بە ناوی Mi CC9 پشت ڕاست کراوەتەوە، بە شێوەیەک مۆبایلەکە خاوەنی کامێرایەکی سەرەکی دەبێت بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ لەگەڵ کامێرایەک لە پێشەوە بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ.

لە بارەی تایبەتمەندییەکانی دیکەی Mi CC9 ئەوا خاوەنی ڕوونمایەک دەبێت لە جۆری OLED بە قەبارەی 6.39 ئینج و بە ڕوونی +FullHD، لەگەڵ ئەوەشدا کاردەکات بە پڕۆسێسەرێکی هەشت ناوکی لە جۆری کوالکۆم ئەویش Snapdragon 710 یان Snapdragon 730 دەبێت. سەبارەت بە بیرگەش ئەوا بە هەڵبژاردەی 64 و 128 و 256 گێگابایت لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەی 4 و 6 و 8 بەردەست دەبێت، هەروەها خاوەنی پاترییەک دەبێت بە توانستی 3940 ملی ئەمپێر و بێگومان بە شێوەی پێشوەختەش سیستمی ئەندرۆید پای 9.0 لەسەر جێگیرکراوە.

وا دیارە Mi CC9 تاکە مۆبایلی زنجیرە نوێیەکەی شاومی نابێت چونکە بە پێی ڕاپۆرتە دزەپێکراوەکان مۆبایلێکی دیکەش بە ناوی Mi CC9e بوونی دەبێت، لە بارەی تایبەتمەندییەکانیەوە ئەوا ماڵپەڕی TENNAـی چینی تەنها ئاماژەی بەوەکرد خاوەنی ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی 6.08 ئینج لەگەڵ پاترییەک بە توانستی 3940 ملی ئەمپێر و پێشبینیش دەکرێت لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا تایبەتمەندییەکانی دیکەی ئاشکرا بکرێت.

سەرەڕای هەردوو مۆبایلی Xiaomi Mi CC9 و Xiaomi Mi CC9e ئەوا بەڕێوبەڕی جێبەجێکاری کۆمپانیای شاومی Lei Jun ئەوەی پشت ڕاست کردەوە لە هەمان ڕۆژدا واتە 2/7 مۆبایلێکی دیکەش ڕادەگەیەنرێت بە ناوی Xiaomi Mi CC9 Meitu Custom Edition، مۆبایلەکە خاوەنی ڕامێک دەبێت بە قەبارەی 8 گێگابایت لەگەڵ بیرگەیەک بە قەبارەی 256 گێگابایت، چاوەڕوان دەکرێت تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلەش لە داهاتوویەکی نزیکدا ئاشکرا بکرێت.

تاگەکان Mi CC9
بۆچونی تۆ