ئەپ و نەرمەکاڵا

نوێکاری ڕەوانەی ئەپی KurdPlay بۆ Android کرا و ئێستا دەتوانرێت سەیری فیلم و زنجیرەکان بە ژێرنووسەوە لە ڕێگایەوە بکرێت

ماوەیەکی کەم تێپەڕ بووە بەسەر بەردەستکردنی یەکەمین وەشانی ئەپی KurdPlay بۆ سیستەمی Android. گەشەپێدەری کوردی ئەپی ناوبراو بەڕێز “ئەیمەن صەبری” وەشانی 2.2.1 ـی لە ئەپەکە بە چەندین نوێکاری و تایبەتمەندی نوێوە لە کۆگای گووگڵ پلەی بەردەستکرد.

لە سەرەتادا دەتوانرا بە تەنها سەیری زانیاری و وردەکارییەکانی فیلم و زنجیرە جیهانییەکان بکرێن، بەڵام لەم وەشانە نوێیەدا، دەتوانرێت بە یەک کرتە سەیری فیلم و زنجیرە جیهانییەکان بە ژێرنووسی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بکرێت، هەروەها دەتوانرێت فیلم و زنجیرەکان دابگیردرێن. لەگەڵ ئەوەشدا، ئێستا ئەپەکە خاوەن ڕووکارێکی نوێ و قەشەنگە.

گۆڕانکارییە نوێیەکانی وەشانی 2.2.1 ـی ئەپی KurdPlay:

  • گۆڕانکاری لە ڕووکاری ئەپەکە و گۆڕینی بۆ ڕووکارێکی سادە و قەشەنگ.
  • نوێکردنەوەی بەشی گەڕان.
  • سەیرکردنی فیلم و زنجیرەکان بە ژێرنووسی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی.
  • داگرتنی فیلم و زنجیرەکان بە ژێرنووسی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی.
  • وردەکاری بچووکتر.

بۆ بەکارهێنەرانی iOS و سەکۆکانی دیکە، گەشەپێدەری ئەپەکە بەڵێن دەدات کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ماڵپەڕی تایبەت بە ئەپەکە بەردەست بکات تاوەکو هەمووان بتوانن سوودمەند ببن لە تایبەتمەندییەکانی ئەپەکە.

قەبارەی ئەپەکە 11 مێگابایتە و گونجاوە لەگەڵ وەشانی Android 4.1. دەتوانیت لە ڕێگای کرتە کردن لە وێنۆچکەکەی خوارەوە، ئەپەکە دابگریت.

1 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
947