مۆبایل و تابلێت
4, تهمموز 2019
مۆبایلی Lenovo Z6 بە 3 کامێرا و پڕۆسێسەری Snapdragon 730 ڕاگەیەندرا

Lenovo نوێترین مۆبایلی خۆی بە ناوی Z6 ڕاگەیاند کە پشتەکەی شووشەیە و ٣ کامێرای لەخۆگرتووە، دانەیەکی ٢٤ مێگاپیکسڵی ئاسایی، دانەیەکی ٨ مێگاپیکسڵ لە جۆری Telephoto بە زوومی ٢ هێندەی بینایی و دانەیەکی ٥ مێگاپیکسڵ تایبەت بە قووڵی.
لە پێشەوە ڕوونمایەکی Oledـی ٦.٣٩ ئینچ هەیە بە ڕوونی +FHD کە پشتگیری هەریەک لە HDR10 و DCI-P3 دەکات و لە ژێرییەوە هەستەوەری پەنجەمۆر هەیە و لە ڕاگرەکەیدا کامێرایەکی ١٦ مێگاپیکسڵ هەیە، پڕۆسێسەری Snapdragon 730 و دەرچەی USB Type-C و بیرگەی دەرەکی و دەرچەی بیستۆک کۆمەڵێکی دیکەن لە تایبەتمەندییەکان.
پاتری مۆبایلەکە ٤٠٠٠میللی ئەمپێر/کاتژمێرە و هەرچەندە دەتوانێت تا توانای ١٥ وات بارگاوی ببێتەوە بەڵام بارگاویکەرەوەی ناو پاکەتەکە توانای ١٨ واتی هەیە، ڕووکاری ZUI 11 کە لەسەر ئەندرۆید ٩ بنیاد نراوە جێگیرکراوە.
تەنها ڕەنگی شینی هەیە و نرخەکان لە چین بەم شێوەیەن:
٢٧٥ دۆلار بۆ ٦گب/٦٤گب
٣٠٥ دۆلار بۆ ٦گب/١٢٨گب
٣٦٥ دۆلار بۆ ٨گب/١٢٨گب
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.