شاومی

لە ماوەی کەمتر لە 6 مانگ 15 ملیۆن مۆبایل لە زنجیرەی Redmi Note 7 فرۆشراوە!

کەمتر لە ٦ مانگ لەمەوبەر Redmi بووە لقێک و بڕاندێکی سەربەخۆ لەژێر چەتری Xiaomi و ئەمڕۆش ڕایگەیاند کە زنجیرەی Redmi Note 7 بە هەموو جۆرەکانییەوە تاوەکوو ئێستا زیاد لە ١٥ ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە و ئەمەش ژمارەیەکی ئێجگار باشە لەو ماوە کەمەدا!

ئەم ئامارە هەریەک لە مۆبایلەکانی Note 7 و Note 7S و Note 7 Pro دەگرێتەوە، Note 7S هاوتای Note 7ـی ئاساییە و تایبەتە هندستان و جۆری Note 7 Pro کە ئاستێکی زۆر باشی هەیە بەداخەوە لە ئێستادا تەنها لە چەند وڵاتێکی کەم بەردەستە.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە پێرێ ئۆنەر ڕایگەیاند کە مۆبایلی Honor 8X ١٥ ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە(خوێندنەوە)، هەرچەندە ئەو ٩ مانگی پێچوو تا گەیشت بەو ژمارەیە بەڵام ئەو تەنها جۆرێکە نەوەک زنجیرەیەک.

سەرچاوە :

10 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
341