10
ئای ئۆ ئێس 17, ته‌مموز 2019 بۆچوون

ئەپڵ نزیکەی 60 ئیمۆجی نوێ لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بۆ وەشانەکانی iOS و macOS و watchOS زیاد دەکات

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی ئیمۆجییەکان بوو، ئەپڵ بە ڕاگەیاندنی کۆمەڵێک ئیمۆجی نوێوە بەژداری لە بۆنەکەدا کرد.

ئەپڵ بە فەرمی ڕایگەیاند کە 59 ئیمۆجی نوێ لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بۆ وەشانە نوێیەکانی iOS و macOS و watchOS زیاد دەکات، هەروەها ژمارەیەک ئیمۆجی دیکە نوێ دەکاتەوە. گرنگترین ئەو ئیمۆجییانەی کە زیاد دەکرێن ئیمۆجی نوێی باوێشکدان، شێوەیەکی نوێ لە ڕەگەزەکان، خواردنەکانی چۆرەک، فەلافل، کەرە، سیر، ئاژەڵەکانی فلامینگۆ، شامپازی، فسۆک دەبن. ئەمانە وێنەی ژمارەیەک لە ئیمۆجییە نوێیەکانن:

ئەپڵ بە دیاریکراوی ئاماژەی پێ نەکرد کە ئیمۆجییە نوێیەکان لە کام ژمارە وەشاندا زیاد دەکرێن. بەڵام بە پێی ساڵانی ڕابردوو بێت، ڕەنگە ئەپڵ لە وەشانی iOS 13.1 ـدا بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپادەکانی بەردەست بکات و لە وەشانەکانی دواتردا بۆ macOS و watchOS ـیش بەردەست بکرێن.

بە شێوەیەکی گشتی، 59 ئیمۆجییە نوێیەکەی ئەمساڵ ژمارەی ئیمۆجی ڕەگەزەکان بەرز دەکاتەوە بۆ 75 دانە و ژمارەی ئیمۆجی بژاردەییە دەموچاوییەکان دەگەیەنن بە 230 دانە. لە ماوەی ڕابردووشدا ڕێکخراوی Unicode سەرجەم ئەو ئیمۆجییە نوێیانەی ئاشکراکرد کە لە ئەمساڵدا زیاد دەکرێن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ