ڕێنمایی
23, تهمموز 2019
باشترین لاپتۆپەکانی یارییە ڤیدیۆییەکان لە نرخی نزیکەی 1000$ و کەمتر

خەڵکانێکی زۆر هەواداری یارییە ڤیدیۆییەکانن بەڵام زۆرینەی لاپتۆپەکانی تایبەت بەو مەبەستە بە گشتی گرانن، بە پشت بەستن بە ماڵپەڕی ئەمانە باشترین لاپتۆپەکانی یاریکردنن لە نزیکەی ١٠٠٠ دۆلار و کەمتر لە ئێستادا، هەندێکیان داشکاندنیان بۆ کراوە ئەگەرنا خۆیان گرانترن.
باشترین بە گشتی:
Dell G7 15

خێرایی و هێزێکی باشی هەیە و زۆر قورس و ئەستوور نییە، بەڵام ڕوونما و تەمەنی بەرگەگرتنی بەبێ بارگاوی کردنەوە زۆر باش نین.
کڕین
باشترین هێز و خێرایی:
MSI GF63 8RB
خێرایی و هێزێکی باشی هەیە و تەنکە و کێشی کەمە، بەڵام ڕوونماکەی زۆر باش نییە و تەختەکلیلەکەی زۆر ئاسوودە نییە بۆ بەکارهێنان.

کڕین
باشترین تەمەنی پاتری:
Dell G3 15
تەمەنێکی درێژ بەبێ بارگاوی کردنەوە لەچاو هاونرخەکانی، هێزێکی باش و بڵندگۆی باش، بەڵام ئەمیش ڕوونماکەی زۆر باش نییە و تەختەکلیلەکەی زۆر ئاسوودە نییە بۆ بەکارهێنان.

کڕین
باشترین بەها لەچاو نرخەکەی:
Asus TUF Gaming FX504
نرخێکی هەرزان، زۆر گەرم نابێت، بڵندگۆی باش و ئاستێکی یاریکردنی باش لەچاو نرخەکەی، بەڵام ڕوونماکەی جوان نییە و تەمەنی پاترییەکەی درێژ نییە.

کڕین
باشترین هەمەجۆری:
Acer Nitro 5 Spin
تەواو جیاوازە لەوانی دیکە، ٣٦٠ دەسوڕێتەوە و ڕوونماکەی لەمسە، دیزاینێکی جوانی هەیە، ڕوونما و تەختەکلیلی باشی هەیە، بەڵام پڕۆسەرەکەی بە تایبەت و گرافیک کاردەکەشی زۆر بەهێز نین، زۆریش گەرم دەبێت لە کاتی یاریکردن.

کڕین
باشترین ١٧ ئینج:
Asus TUF Gaming FX705
ڕوونمایەکی جوانی ١٤٤ هێرتز، ئاستێکی نایاب و تەختەکلیلێکی ئاسوودە، بەڵام بڵنگۆکانی و کامێراکەی باش نین.

کڕین
جوانترین دیزاین:
Lenovo Legion Y530
دیزاینێکی کەشخە کە لەگەڵ فەرمانگە و شوێنە فەرمییەکان دەگونجێت، هێزێکی باش و لێواری ڕوونمای بچووک، بەڵام خودی ڕوونماکە جوان نییە و کامێراکەشی باش نییە.

کڕین
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.