ئەپڵ 13, ئه‌یلول 2019

سەرجەم پاشبنەما فەرمییەکانی iPhone 11 و iPhone 11 Pro و iPhone 11 Pro Max بۆ مۆبایلەکەت دابگرە

هەروەک دەزانین، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیای ئەپڵ iPhone 11 و iPhone 11 Pro و iPhone 11 Pro Max ـی لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا ڕاگەیاند. ئایفۆنە نوێیەکان خاوەن ژمارەیەک پاشبنەمای زۆر قەشەنگ و ناوازەن. خۆشحاڵانە، ئێستا سەرجەم پاشبنەماکانیان بەردەستن و دەتوانیت دایانبگریتە سەر ڕوونمای مۆبایلەکەت.

پاشبنەماکان ژمارەیان 12 دانەن و ڕوونی سەرجەمیان بەرزن، هەروەها پاشبنەماکان بێ کەم و زیادن و ئەوانەن کە بە تەنها لە ئایفۆنە نوێیەکاندا بوونیان هەن. 4 پاشبنەماکانی سەرەتای خوارەوە تایبەتن بە iPhone 11 Pro و iPhone 11 Pro Max، بەدەر لەوانە سەرجەم پاشبنەماکانی دیکە تایبەتن بە iPhone 11.

داگرتن


داگرتن


داگرتن


داگرتن


داگرتن


داگرتن


داگرتن


داگرتن


داگرتن


داگرتن


داگرتن


کرتە داگرتنی سەرجەم پاشبنەماکان لە بوخچەی Zip ـدا

قەبارە: 30 مێگابایت.


چۆنیەتی داگرتنی پاشبنەماکان:

بۆ داگرتنی پاشبنەماکان، کرتە لە “داگرتن” بکە لە ژێرەوەی ئەو پاشبنەمایەی کە دەتەوێت دایبگریت، لە پاشان فشار لە وێنەکە بکە و دوگمەی Save Image دابگرە.

بۆچونی تۆ