10
ئەپڵ 19, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

ئەپڵ دەیەوێت ناوی ‘Slofie’ بکات بە نیشانەی بازرگانی

لە کۆنگرەیەکی تایبەتی ئەپڵ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تایبەت بە ڕاگەیاندنی ئایفۆنە نوێیەکان، لە دەستپێکی باسکردنی iPhone 11 ـدا، ئەپڵ ڕایگەیاند کە کامێرای پێشەوەی ئایفۆنە نوێیەکە پشتگیری لە تایبەتمەندی Slo-mo دەکات تایبەت بە خاوکردنی ڤیدیۆکان. ئەپڵ تایبەتمەندییەکەی بە Slofie ناوبرد.

کۆمپانیا ئەمریکییەکە دەیەوێت ناوی Slofie بکات بە نیشانەیەکی بازرگانی. بۆ ئەم مەبەستەش، ئەپڵ داواکاری بوونی ناوەکەی بە نیشانەی بازرگانی ڕەوانەی دەزگای نیشانەی بازرگانی حکومەتی ئەمریکا کرد. ڕەنگە پڕۆسەکە چەند ڕۆژێک بخایەنێت تاوەکو بە فەرمی ناوی Slofie دەبێتە نیشانەیەکی بازرگانی تایبەت بە ئەپڵ.

مانای ناوی Slofie بۆ تایبەتمەندی Slo-mo بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە شێوازەکە جۆرێکی نوێیە و نزیکە لە شێوازی وێنەگرتنی Selfie، بەو هۆیەی کە هەر لە ڕێگەی کامێرای پێشەوە ئەنجام دەدرێت، بەڵام Slofie ڤیدیۆکان خاو دەکاتەوە.

ئەمە یەکەمجار نییە ئەپڵ ناوێکی جیاواز بۆ یەکێک لە تایبەتمەندییە نوێیەکانی بەکار دەهێنێت، لە ماوەی ڕابردوودا و لەگەڵ ڕاگەیاندنی iPhone X و وەشانی iOS 12 ـەدا، کۆمپانیاکە ناوی Animoji و Memoji ـی تایبەت بە درووستکردنی ئیمۆجی 3 دووری ناونا.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ