10
ئای ئۆ ئێس 20, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

ئەپڵ ڕێکەوتی بەردەستکردنی وەشانی iOS 13.1 و iPadOS ـی پێشخست

دوێنێ شەو کۆمپانیای ئەپڵ وەشانی iOS 13 ـی بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپۆدەکان بەردەستکرد، بەڵام کۆمپانیاکە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە وەشانی iOS 13.1 ـش لە ڕێکەوتێکی دیاریکراودا بەردەست دەکات. بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو، کۆمپانیاکە ڕێکەوتی بەردەستکردنی وەشانی iOS 13.1 و iPadOS ـی پێشخست.

کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند کە وەشانەکانی iOS 13.1 و iPadOS لە ڕێکەوتی 24 ـی ئەم مانگەدا بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆدەکان بەردەست دەکات. لە سەرەتادا، وا بڕیار بوو کە وەشانەکانی iOS 13.1 و iPadOS لە ڕێکەوتی 30 و کۆتایی ئەم مانگەدا بەردەست بکرێن.

لە وەشانی iOS 13.1 چەندین نوێکاری بوونی دەبێت کە وەشانی iOS 13.0 ـدا بوونیان نین، وەکو کردارە خودکارەکانی Siri Shortcut و تایبەتمەندی ETA لە ئەپی Apple Maps و زیاتر. هەروەها، ئەپڵ بەڵێن دەدات کە لە وەشانەکەدا سەرجەم کێشەکان چارەسەر کراون کە لە وەشانی iOS 13.0 ـدا بوونیان هەن و کڕیارانی ئایفۆنە نوێیەکانیش هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ وەشانی iOS 13 ـدا نامێنێت.

لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا، ئەپڵ سیستەمی iPadOS ـیشی تایبەت بە ئامێرەکانی ئایپاد ڕاگەیاند. یەکەمین وەشانی ئەم سیستەمەش لەگەڵ وەشانی iOS 13.1 ـدا بەردەست دەکرێت بۆ بەکارهێنەرانی ئایپادەکان.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ