10
مۆبایل و تابلێت 20, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

مۆبایلی Vivo V17 Pro بە کامێرایەکی سێڵفی دووانەیی و سناپدراگۆن 675 نمایشکرا

ئەمڕۆ بە فەرمی کۆمپانیای ڤیڤۆی چینی نوێترین مۆبایلی خۆی بەناوی V17 Pro ـەوە نمایشکرد. مۆبایلەکە دەبێتە یەکێک لە پێشکەوتووترینی ناو مۆبایلە ئاست مامناوەندەکان بە بوونی ڕوونمایەکی ٦.٤٤ ئینجی لە جۆری Super AMOLED Ultra FullViewTM، کە هەستەوەری پەنجەمۆری لە ژێر ڕوونماکەیەتی و هەروەها بیستۆک و هەستەوەرەکانی ڕووناکی و Proximity ـیش. ڕوونمای ئەم مۆبایلە بە ڕێژەی 91.64% ڕووی پێشەوەی مۆبایلەکەی داپۆشیوە.

لە ناوەڕۆکدا، خاوەن پڕۆسێسەری سناپدراگۆن 675 ـە، لەگەڵ ڕامێکی ٨ گێگابایت و بیرگەیەکی ٢٥٦ گێگابایت. هەروەها تەکنەلۆژیای Multi-Turbo acceleration ـی تێدا بەکارهاتووە کە هاوکارە بۆ پێدانی ئەزموونێکی باشتری یاریکردن لەسەر مۆبایلەکە. ئەم تەکنەلۆژیایە هەریەک لە AI Turbo و Center Turbo و Game Turbo و Net Turbo و Cooling Turbo لەخۆ دەگرێت، کە هەریەک لەم تایبەتمەندییانە هۆکارن لە بەردەستکردنی چوستیەکی باشتر بۆ بەکارهێنەر.

 

ئەم مۆبایلە خاوەن کامێرایەکی دوانی دەرپەڕیوو (Pop-up) ـی سێلفییە بە ڕوونی ٣٢ مێگاپێکسڵ بۆ هاوێنە سەرەکییەکە و دانەیەکی ٨ مێگاپێکسڵی بۆ سێڵفیەکی گۆشە فراوان. ئەمە و بوونی چوار کامێرا لەسەر پشتەوەی، کە یەکەم دانە هەستەوەری سۆنی IMX586 48MP لەسەرە، وە دووەم ١٣ مێگاپێکسڵی تێلەفۆتۆیە و سێیەم ٨ مێگاپێکسڵی گۆشە فراوانە و چوارەم ٢ مێگاپێکسڵە بۆ تۆمارکردنی وردی و قوڵی.

پاتری مۆبایلی V17 Pro بریتییە لە ٤١٠٠ ملی ئەمپێر کە پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە توانای ١٨ وات. هەروەک مۆبایلەکە ڕووکاری FunTouch OS 9.1 ـی بنچینەکراو لەسەر ئەندرۆید ٩ ـی لەسەر جێگیرە.

ئەم مۆبایلە لە چەند هەفتەی داهاتوو لە چەندین بازاڕ لەسەر ئاستی جیهان بەردەست دەکرێت بە نرخی دەستپێکی ٤٢٢ دۆلار، بەڵام بە پێی ناوچەکان جیاواز دەبێت و سەرەتاش لە هیندستان دەفرۆشرێت.

سەرچاوە :
تاگەکان ئەندرۆید V17Pro Vivo
بۆچونی تۆ