10
ئەپ و نەرمەکاڵا 21, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

ئەگەر ئەم دوو ئەپە لە ئەندرۆیدەکەت بەکاردەهێنیت دەستبەجێ بیانسڕەوە

گووگڵ دوو ئەپی لە کۆگای گووگڵ پلەی سڕیوەتەوە کە بەیەکەوە زیاتر لە 1.5 داگرتنیان هەبووە. بە کورتی ئەم ئەپانە بە هۆی هەندێک ڕیکلامی نەخوازراو و چاوەڕوان نەکراوەوە، کە بەبێ ویستی بەکارهێنەر دەهاتنە سەر ڕوونمای مۆبایلەکە، توانیویانە پارە پەیدابکەن و جۆرێکن لە Adware.

ئەم جۆرە کردارەی کە ئەم ئەپانە لەسەر مۆبایلی بەکارهێنەران ئەنجامیان داوە لە لایەن کۆمپانیایەکی بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنی بەناوی Wandera دۆزراوەتەوە. ئێستاش ئەگەر ئەم دوو ئەپە بەکاردەهێنیت دەستبەجێ بیانسڕەوە. ناوی ئەپەکانیش بریتیین لە Sun Pro Beauty Camera و Funny Sweet Beauty Selfie Camera.

لە دوای ئەوەی کۆمپانیای ناوبراو لە 11-9 گووگڵی لێ ئاگاداردەکاتەوە، گووگڵ هەردوو ئەپەکە لە پلەی ستۆر دەسڕیتەوە.

تاگەکان adware GooglePlay
بۆچونی تۆ