10
شاومی 4, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

هەفتەیەکی تر شاومی Redmi 8 ڕادەگەیەنێت بە هەستەوەری کامێرای ئاستبەرزی سۆنی

بەرپرسێکی باڵای شاومی لە جریوەیەکدا لە تویتەر ئەوەی ئاشکرا کرد، چەند ڕۆژێکی تر شاومی مۆبایلی Redmi 8 ڕادەگەیەنێت کە دەکاتە ڕۆژی ٩ـی ئەم مانگە. هەروەها ئەوەشی ئاشکرا کرد مۆبایلەکە هەستەوەری ئاستبەرزی سۆنی بەکار دەهێنێت بۆ کامێراکەی کە لەسەر مۆبایلە ئاستبەرزەکان جێگیر دەکرێت.

هەروەک لەم جریوەیەی سەرەوەدا دیارە، جەین ئەوە ئاشکرا دەکات ئەم مۆبایلە ناوی ڕێدمی ٨ دەبێت و خاوەن کامێرایەکی ئاستبەرزی سۆنی دەبێت. چاوەڕوان دەکرێت کە ٢ جۆر لەم مۆبایلە ڕابگەیەنرێت یەکەمیان هەستەوەری سۆنی IMX363 هاوشێوەی مۆبایلی ئاست نزمی ڕێدمی 8A ڕابردوو بەکار دەهێنێت، دووەمیشیان کە پێشبینی دەکرێت جۆری پرۆ بێت، هەستەوەری ئاستبەرزی 48 مێگاپێکسڵی سۆنی IMX586 بەکار دەهێنێت هاوشێوەی ڕێدمی Note 7 کە تەنیا لە مۆبایلە Flagshipـەکانی ئەندرۆید دیار دەکەوێت.

  • ئەوەی جێی سەرنجە نرخی مۆبایلەکەیە، لەگەڵ ئەم کامێرا ئاست بەرزەدا نرخی 280$ دۆلار دەبێت!

ماڵپەڕی 91mobile وێنەیەکی بڵاو کردووەتەوە تایبەتمەندییەکانی ڕێدمی ٨ دیار دەخات کە لە زانیارییەکانی Google Play Listing دانراوە و گوایە ڕێدمی ٨ـە، دیارە کە بە هەمان شێوەی ڕێدمی 8A پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٤٣٩ بەکار دەهێنێت، ڕوونماکەشی بە ڕوونی ١٥٢٠x٧٢٠ دەبێت. ڕامەکەشی ٣ گێگابایت دەبێت و وەشانی ئەندرۆید ٩ـی لەسەر جێگیرکراوە.

بە پشتبەستن بە ناوەکانی زنجیرەی ڕێدمی، شاومی تا ئێستا جۆری پڕۆی لە ڕێدمی نەبووە، بۆیە پێدەچێت ناوی مۆبایلەکە ڕێدمی 8A Pro بێت. هەفتەی داهاتوو ڕێدمی ٨ یان ٨ پڕۆ دەبینین و ئەگەری هەیە شاومی بە بەرهەمی نوێ سوپڕایز بۆ هەوادارانی خۆی بکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ