10
شاومی 5, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

مۆبایلی Xiaomi Mi CC9 Pro بە کامێرای 108 مێگاپێکسڵی و پڕۆسێسەری Snapdragon 730G و نرخی دەستپێکی 399$ ـەوە ڕاگەیاندرا

لە دوای زنجیرەیەکی درێژی بڵاوبوونەوەی دزەپێکراوەکان، لە کۆتایدا کۆمپانیای شاومی مۆبایلی Xiaomi Mi CC9 Pro ـی بە کامێرای 108 مێگاپێکسڵی و پڕۆسێسەری Snapdragon 730G و نرخی دەستپێکی 399$ ـەوە ڕاگەیاند.

ناوی مۆبایلەکە لە چین Xiaomi Mi CC9 Pro ـە و لە ئەوروپاش Xiaomi Mi Note 10 ـە. خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.5 ئینج لە جۆری OLED و بە ڕوونی +FHD. لە پشتەوە خاوەن 5 دانە کامێرای ڕێکخراوی ستوونی تەواو ئاست بەرزە بە ڕوونییەکانی 108 و 20 و 5 و 12 و 2 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ و لەسەر نۆچە دڵۆپەییەکەی جێگیر کراوە. پڕۆسێسەری Snapdragon 730G ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامی 6 و 8 گێگابایت و بیرگەی 128 و 256 گێگابایتە. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 5,260 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات بە توانای 30 وات.

هەستەوەری ISOCELL Bright HMX S5KHMX ـی کۆمپانیای سامسۆنگ بەکارهاتووە بۆ کامێرای سەرەکی پشتەوەی مۆبایلەکە کە ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە، هەروەها کامێراکانی توانایان هەیە تاوەکو 50 هێندە دیمەنەکان نزیک بکەنەوە.

بە هۆی بارگاویکەرەوە خێرایەکەیەوە، مۆبایلەکە لە 0% تاوەکو 58% لە ماوەی 30 خولەکدا بارگاوی دەبێتەوە و لە 65 خولەکیشدا بە تەواوی بارگاوی دەبێتەوە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Xiaomi Mi CC9 Pro/Xiaomi Mi Note 10:

  • ڕوونماقەبارە: 6.5 ئینج. جۆر: OLED. وردی نیشاندان: 1080 بە 2340 پێکسڵ.
  • دیزایننۆچ: هەیە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
  • پڕۆسێسەر: Qualcomm Snapdragon 730G.
  • گرافیک: Adreno 618.
  • ڕام: 6 و 8 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 و 256 گێگابایت.
  • ئەستووری: 9.67 میلیمەتر.
  • کێش: 208 گرام.
  • پاتری: 5,260 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 30 وات.
  • کامێرای پشتەوەسەرەکی: 108 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.7 و لە جۆری Wide. دووەم: 5 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0 و لە جۆری Telephoto. سێیەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0 و لە جۆری Telephoto. چوارەم: 20 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری Ultra Wide. پێنجەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Macro.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 32 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما.
  • دەرچە: USB-C.
  • ڕایەڵە: LTE – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0. تایبەتمەندی NFC: هەیە. تایبەتمەندی Radio: هەیە.
  • سیمکارت: دوانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: سەوز – سپی – ڕەش.
  • سیستەمی کارپێکەر: MIUI 11 (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
  • حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
  • نرخ: دەست پێدەکات لە 399$.

نرخەکان:

  • ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت: 399$.
  • ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت: 442$.
  • ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت: 499$.

لە ئێستادا بەردەستە بۆ کڕین بە شێوەی پێشوەختە و لە ڕێکەوتی 11 ـی ئەم مانگەشدا لە بازاڕەکانی چین بەردەست دەکرێت بۆ فرۆشتن. نرخ و ڕێکەوتی بەردەستکردنی لە ئەوروپا و وڵاتانی دیکە نەزاندراوە.

بۆچونی تۆ