10
ئای ئۆ ئێس 16, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

بەمنزیکانە مایکرۆسۆفت کۆتایی بە ئەپی Cortana دەهێنێت لە iOS و Android

مایکرۆسۆفت بە فەرمی ئاشکرای کرد کە لە پلانیاندایە کۆتایی بە ئەپی Cortana بهێنن لە iOS و Android ـدا.

تیمی درووستکەرانی ئەپەکە لە پەڕەی فەرمی پشتگیری Microsoft ڕایگەیاند کە بەمنزیکانە ئەپی Cortana لە کۆگاکانی App Store و iOS ـی وڵاتانی بەریتانیای مەزن، کەنەدا و ئوستڕاڵیادا بە یەکجاری دەسڕدێتەوە. کۆمپانیاکە بە تەواوەتی هۆکاری ئەم کارەی ئاشکرا نەکرد، بەڵام ڕایانگەیاند کە دەیانەوێت ئەپەکە لەگەڵ خزمەتگوزاری Microsoft 365 ـدا یەکبخەن. ڕێکەوتی سڕینەوەشی ئاشکرا کراوە و لە ڕێکەوتی 31 ـی مانگی داهاتوودا ڕوودەدات.

ڕوون نییە کە سڕینەوەی ئەپەکە کۆگای تەواوی وڵاتان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەگرێتەوە یاخود نا، کۆمپانیاکە تەنها ئاماژەی بە 3 وڵاتە ناوبراوەکەی سەرەوە داوە.

ئەپی Cortana لە پاڵ ئەوەی کە کاری یاریدەدەری دەنگی بوو، بۆ نوێکردنەوەی سیستەمی ئامێرەکانی کۆمپانیاکە وەک هێدفۆنەکانی Surface بەکاردەهێندرا لە iOS و Android ـدا. کۆمپانیاکە ئاشکرای نەکردووە کە لەمەودوا چۆن دەست دەگات بەو تایبەتمەندییە لەو ئامێرەدا.

ئەپی Cortana لە کۆتاییەکانی ساڵی 2015 ـدا بۆ iOS و Android ڕاگەیاندرا و بە تایبەت بۆ ئامێرەکانی Windows 10 دیزاین کراوە. وا دیارە کۆمپانیاکە سەرکەوتوو نەبوو لە جێگرتنەوەی یاریدەدەرە دەنگییە بۆ یاریدەدەرە دەنگییە سەرەکییەکانی سیستەمەکانی iOS و Android.

  • Cortana
    دابەزاندن
  • Cortana
    دابەزاندن
  • سەرچاوە The Verge
    بۆچونی تۆ