10
ئای ئۆ ئێس 18, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

ئەپڵ وەشانی iOS 13.2.3 ـی بە باشترکردنی فراوانی ڕام و کێشەی ئەپی Mail و زیاترەوە بۆ هەمووان بەردەستکرد

بەردەستکردنی وەشانە چارەسەرکەرەکان لە لایەن ئەپڵەوە بەردەوامییان هەیە. کۆمپانیاکە وەشانی iOS 13.2.3 ـی بە باشترکردنی فراوانی ڕام و کێشەکانی ئەپی Mail و زیاترەوە بۆ هەمووان بەردەستکرد. هاوکات وەشانی iPadOS 13.2.3 ـیش بە هەمان چارەسەرییەوە بۆ ئایپادەکان بەردەستکرا.

وەشانی نوێی iOS 13.2.3 وەکو وەشانێکی چاکسازی بەدیار دەکەوێت. قەبارەی ئەم وەشانە نوێیە 105 مێگابایتە بۆ iPhone X و بۆ وەشانە کۆن و نوێیەکانی دیکە قەبارەی کەمتر و زیاترە. لەم وەشانەدا، ئەپڵ کێشەی فراوانی ڕامی چارەسەر کردووە کە لە وەشانی iOS 13.2 ـدا تووشی بەکارهێنەران هاتبوو و زانیاری نێو ئەپە کراوەکان لە پاش ماوەیەکی زۆر کەم دەسڕانەوە، هەروەها چەند کێشەیەکی ئەپی Mail ـیش چارەسەر کراوە.

گرنگترین گۆڕانکارییەکانی وەشانی iOS 13.2.3:

  • چارەسەرکردنی کێشەی بەشی گەڕان لە ئەپەکانی Mail و Files و Notes کە هەندێک جار ڕەنگ بوو کاری نەکردبایە.
  • چارەسەرکردنی کێشەیەک کە دەبووە هۆکاری پیشان نەدانی وێنە و بەستەرەکان لە بەشی نیشاندانی وردەکارییەکانی ئەپی Messages ـدا.
  • چارەسەرکردنی کێشەیەک کە دەبووە هۆکاری دانەگرتنی شتەکان لە پاشبەندا.
  • چارەسەرکردنی کێشەی نوێنەبوونەوەی لیست و پیشان نەدانی نامە نوێیەکان لە ئەپی Mail ـدا لەو کاتانەی کە هەژمارەکە دەگۆڕدرا بۆ هەژمارێکی دیکە.

چۆنیەتی نوێکردنەوەی وەشان لە iOS:

  • کردنەوەی ئەپی Settings
  • کردنەوەی بەشی General
  • کردنەوەی بەشی Software Update
  • کرتە کردن لە Download and install

تێبینی بۆ نوێکردنەوەی وەشان:

  • پێویستە وزەی پاتری ئامێرەکەت لە 50% زیاتر بێت.
  • پێویستت بە ئینتەرنێتی وایفای هەیە بۆ نوێکردنەوەی وەشان.
سەرچاوە 9To5Mac
بۆچونی تۆ