10
ئەپڵ 20, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

ئەپڵ بەرگی پاتری زیرەکی بۆ iPhone 11 و iPhone 11 Pro و iPhone 11 Pro Max بەردەستکرد

لە پاش ماوەیەک تێپەڕبوون بەسەر بەردەستکردنی ئایفۆنە نوێیەکانی iPhone 11 و iPhone 11 Pro و iPhone 11 Pro Max، لە کۆتایدا ئەپڵ بەرگی پاتری زیرەکی بۆ ئایفۆنە نوێیەکان بەردەستکرد، هەر وەک ئایفۆنەکانی ساڵانی ڕابردوو.

بەرگە پاترییە زیرەکەکان توانایان دەبێت وزەی بارگە بە پاتری ئایفۆنەکان ببەخشن. بە پێی ئەپڵ بێت، بەرگە پاترییە زیرەکەکان دەتوانن تەمەنی وزەی پاتری ئایفۆنە نوێیەکان بە ڕێژەی 50% زیاد بکەن. بەرگە پاترییە زیرەکەکان خاوەن دوگمەیەکی نوێن، کە ڕاستەوخۆ ئەپی Camera دەکاتەوە و دەتوانیت لە ڕێگایەوە بە ئاسانی وێنەکان بچرکێنێت.

بەرگە پاترییە زیرەکەکانی ئایفۆنە نوێیەکان خاوەن تەکنەلۆژیای Qi wireless ـن، کە ڕێگە دەدات ئایفۆنەکە و بەرگەکە لە ڕێگەی بارگاویکردنەوەی بێوایەرەوە بارگاوی ببنەوە. هەروەها، بەرگە پاترییە زیرەکەکان خاوەن دەرچەی Lightning ـن بۆ بارگاویکردنەوە.

نرخی بەرگە پاترییە زیرەکەکانی iPhone 11 و iPhone 11 Pro و iPhone 11 Pro Max بە بڕی 129$ ـن و بە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی و پەمەیی لە ئێستاوە بەردەستن لە کۆگای سەرهێڵی ئەپڵ.

بۆچونی تۆ