ئامێرە هەمەجۆرەکان
1, كانونی یهكهم 2019
چۆنیەتی پەیوەستکردنی کۆنتڕۆڵی Xbox One بە ئایفۆن، ئایپاد یاخود ئەپڵ تیڤییەوە

دەتوانیت بە یارمەتی ئەم بابەتە و بە بێ هیچ ئەپڵیکەیشنێک، کۆنتڕۆڵی Xbox One ـەکەت پەیوەستی ئایفۆن، ئایپاد یاخود ئەپڵ تیڤییەت بکەیت.
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی وەشانە نوێیەکانی iOS 13 و iPadOS 13 و tvOS 13، هەبوونی پشتگیری پەیوەستکردنی کۆنتڕۆڵەکانی PlayStation 4 و Xbox One و کۆنتڕۆڵەکانی دیکە بوو بە ئامێرەکانەوە بۆ سوود وەرگرتن لێیان بە مەبەستی یاریکردن.
چۆنیەتی پەیوەستکردنی کۆنتڕۆڵی Xbox One بە ئایفۆن و ئایپاد:
- سەرەتا پێویست دەکات نوێترین جۆری کۆنتڕۆڵی Xbox One ـت هەبێت.
- کردنەوەی ئەپی Settings.
- کردنەوەی بەشی Bluetooth.
- ئێستا ئەمە ئەنجام بدە لەگەڵ کۆنتڕۆڵەکە: کرتە لە دوگمەی هەڵکردنی بکە تاوەکو بەخەبەر بێت، لە پاشان فشار لەسەر دوگمەی Pair لە بەشی ڕووی سەرەوەی کۆنتڕۆڵەکە بکە.

- لە پاشان، فشارت لەسەر دوگمەکە بهێڵەوە بۆ ماوەی 5 چرکە و پرتە کردنی گڵۆپی دوگمەی سەرەکی کۆنتڕۆڵەکە.
- ئێستا بگەڕێرەوە بۆ سەر ئایفۆن یاخود ئایپادەکەت: تێبینی دەرکەوتنی ناوی Xbox Wireless Controller دەکەیت لە لیستی بەشی Bluetooth ـدا.
- کرتە لەسەر ناوەکە بکە.
- ئێستا بە سەرکەوتوویی کۆنتڕۆڵەکە پەیوەستی ئامێرەکەت بوو.
چۆنیەتی پەیوەستکردنی کۆنتڕۆڵی Xbox One بە ئەپڵ تیڤی:
- کردنەوەی ئەپی Settings.
- کردنەوەی بەشی Bluetooth.
- ئێستا ئەمە ئەنجام بدە لەگەڵ کۆنتڕۆڵەکە: کرتە لە دوگمەی هەڵکردنی بکە تاوەکو بەخەبەر بێت، لە پاشان فشار لەسەر دوگمەی Pair لە بەشی ڕووی سەرەوەی کۆنتڕۆڵەکە بکە.
- لە پاشان، فشارت لەسەر دوگمەکە بهێڵەوە بۆ ماوەی 5 چرکە و پرتە کردنی گڵۆپی دوگمەی سەرەکی کۆنتڕۆڵەکە.
- ئێستا بگەڕێرەوە بۆ سەر ئەپڵ تیڤییەکەت: تێبینی دەرکەوتنی ناوی Xbox Wireless Controller دەکەیت لە لیستی بەشی Bluetooth ـدا.
- کرتە لەسەر ناوەکە بکە.
- ئێستا بە سەرکەوتوویی کۆنتڕۆڵەکە پەیوەستی ئامێرەکەت بوو.
لە دوای تەوابوون لە بەکارهێنانی کۆنتڕۆڵەکە، دەتوانیت لە بەشی Bluetooth ـی ئامێرەکەتدا کرتە لە هێمای (i) بکەیت و ئامێرەکە ناچالاک بکەیت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.