ئەپڵ 30, كانونی یه‌كه‌م 2019

پڕوپاگەندە: ئەپڵ لە کۆنگرەی WWDC 2020 ـدا MacBook Pro یاخود iMac Pro ـی تایبەت بە یاریکردن ڕادەگەیەنێت

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی باوەڕپێکراوی Economic Daily News ـی تایوانی بێت، ئەپڵ لە پلانیدایە لە کۆنگرەی WWDC 2020 ـی ساڵی داهاتوودا لاپتۆپێکی MacBook Pro یاخود کۆمپیوتەرێکی iMac Pro ـی تایبەت بە یاریکردن ڕابگەیەنێت.

وردەکارییەکان زۆر کەمن، بەڵام ڕاپۆرتەکەی پێگەی Economic Daily News دەڵێت ڕەنگە کۆمپیوتەرەکەی ئەپڵ لاپتۆپێکی ڕوونما گەورە یاخود کۆمپیوتەرێکی جۆری All-in-one بێت، بەمەش ئەگەر هەیە ئەو کۆمپیوتەرە، MacBook Pro یاخود iMac Pro ببێت. سەبارەت بە نرخی ئەم کۆمپیوتەرە نوێیەی تایبەت بە یاریکردنەی ئەپڵ، دەگوترێت نرخی لە سەروو 5,000$ ـەوە دەبێت.

دەربارەی ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی ئەم کۆمپیوتەرە نوێیەی تایبەت بە یاریکردنەی ئەپڵ، پێشبینی دەکرێت لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی گەشەپێدانی جیهانی WWDC 2020 ـدا ئاشکرا بکرێت.

ئەگەر ڕووبدات، ئەوا ناوازە دەبێت بۆ یاریزانانی یارییە ڤیدیۆییەکان، چونکە بۆ ماوەیەکی زۆرە بە ئاواتی ئەوەوەن کۆمپیوتەرێکی تایبەت بە یاریکردن لە لایەن ئەپڵەوە ببینن.

بێگومان، لە داهاتوودا زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم کۆمپیوتەرەی تایبەت بە یاریکردنەی ئەپڵ دەبیستین، بەڵام لە ئێستادا زانیارییەکان تەنها ئەوەندەن.

وەکو هەمیشە، چاوەڕوان دەکرێت کۆنگرەی WWDC 2020 ـی ساڵی داهاتووی ئەپڵ لە مانگی 6 ـدا ئەنجام بدرێت. کەواتە 6 مانگمان ماوە بۆ دەستپێکردنی کۆنگرەکە.

سەرچاوە MacRumors
بۆچونی تۆ