ئامێرە هەمەجۆرەکان 6, كانونی دووه‌م 2020

کۆمپانیای Jabra بیستۆکە بێوایەرەکانی Elite Active 75t و Elite 45h ـی نمایشکردن

لە میانەی بەڕێوەچوونی پێشانگای CES 2020 ـدا، کۆمپانیای Jabra بیستۆکە بێوایەرەکانی Elite Active 75t و Elite 45h ـی نمایشکردن.

بیستۆکی بێوایەری Elite Active 75t بیستۆکێکی ڕاستەقینەی بێوایەرە و توانای هەیە ژاوەژاوەکان نەهێڵێت. بەرگەگرە بەرانبەر بە ئاو و تۆز و خاوەن بڕوانامەی IP57 ـە. خاوەن پاترییەکی توانست بەرزە، کە بە یەکجار بارگاویکردنەوە، بەرگەی 7 کاتژمێر و نیو لە بەکارهێنانی بەردەوام دەگرێت، وزەی نێو بەرگەکەشی توانای دەبێت تاوەکو 21 کاتژمێر وزە بە بیستۆکەکان ببەخشێت.

بیستۆکە بێوایەرەکەی دیکە، ناوی Elite 45h ـە. پاترییەکەی توانای هەیە تاوەکو 40 کاتژمێر بەرگەی بەکارهێنانی بەردەوام بگرێت بە یەکجار بارگاویکردنەوە. قەبارەی بیستۆکەکانی 40 میلیمەترن و ئاسانن بۆ پێچانەوە و گواستنەوە. خاوەن 2 دانە وەرگر (مایکرۆفۆن) و Bluetooth 5.0 و تایبەتمەندی کردنەوەی یاریدەدەری دەنگییە لە ڕێگەی گوتنی “one-touch”.

بیستۆکی بێوایەری Elite Active 75t خاوەن ڕەنگەکانی ڕەشی تیتانیۆم و ڕەشی مسی و شینی تۆخ و پڕتەقاڵی کاڵ دەبێت، بە نرخی 199$ ـەوە لە مانگی داهاتوودا بەردەست دەکرێت بۆ فرۆشتن.

بیستۆکی بێوایەری Elite 45h ـیش خاوەن ڕەنگەکانی ڕەش و شینی تۆخ و کرێمی دەبێت و بە نرخی 99$ لە مانگی داهاتوودا بەردەست دەکرێت بۆ فرۆشتن.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ