سامسۆنگ 26, كانونی دووه‌م 2020

بیستۆکی بێوایەری +Galaxy Buds بە خۆڕایی لە کاتی کڕینی پێشوەختەی +Galaxy S20 و S20 Ultra بوونی دەبێت

وا بڕیارە مانگی داهاتوو سامسۆنگ مۆبایلەکانی Samsung Galaxy S20 لە بۆنەیەکی تایبەتدا نمایش بکات، زانیارییەکی دیکەی دزەپێکراو سەبارەت بە مۆبایلەکان بڵاوکرایەوە.

بەڕێز Evan Blass، دزەپێکەری بەناوبانگ، وێنەیەکی ڕێکلامی مۆبایلەکانی +Samsung Galaxy S20 و Samsung Galaxy S20 Ultra ـی بڵاوکردۆتەوە کە وێنەکە فەرمییە و لە داهاتوودا لە لایەن سامسۆنگ وەکو ڕێکلام بەکاردەهێندرێت. لە وێنەکەدا دەردەکەوێت کە هەردوو مۆبایلەکە خاوەن بیستۆکی بێوایەری +Galaxy Buds دەبن بە خۆڕایی لە کاتی کڕینیان بە شێوەی داواکاری پێشوەختە.

تاوەکو ئێستا سامسۆنگ هیچی سەبارەت بە +Galaxy Buds ڕانەگەیاندووە، بەڵام هەر ئەم وێنەیە، پشتڕاستی کردەوە کە لەگەڵ مۆبایلە نوێیەکاندا، کۆمپانیاکە بیستۆکی بێوایەری نوێی +Galaxy Buds ـیش نمایش دەکات.

بە پێی زانیارییە دزەپێکراوەکانی ڕابردوو، بیستۆکی بێوایەری +Galaxy Buds خاوەن هەمان دیزاینی نەوەی پێش خۆی دەبێت و کەمکردنەوەی ژاوەژاو نوێترین تایبەتمەندی دەبێت.

زیاتر:

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ