مۆبایل و تابلێت 16, ئازار 2020

دیزاینی سەرجەم جۆرەکانی مۆبایلی Huawei P40 دزەیان پێکرا

کۆمپانیای هواوەی بۆ ماوەیەکی درێژە لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی زنجیرە مۆبایلەکانی Huawei P40، بەڵام ئەمیش هاوشێوەی زۆرینەی مۆبایلەکانی دیکە، بێبەش نییە لە دزەپێکردنی وێنە و تایبەتمەندییەکانی.

بۆ یەکەمجار هەژماری Evan Blass لە تویتەر دیزاینی سەرجەم جۆرەکانی مۆبایلی Huawei P40 ـی لە یەک وێنەدا بڵاو کردەوە، بەمەش دیزاینی پشتەوە و تایبەتمەندییەکانی ئاشکرا کردن. لە وێنەکەدا جۆرێکی Huawei P40 دەردەکەوێت کە خاوەن 3 کامێرایە، دەگوترێت کە ناوی Huawei P40 دەبێت. هەروەها جۆرێکی دیکە دەرکەوێت بە هەبوونی 4 کامێراوە کە ئەوەیان ناوی Huawei P40 Pro دەبێت. جۆرێکی دیکەی ناوازە لە مۆبایلەکە بە هەبوونی 5 کامێراوە دەرەکەوێت، کە ئەم جۆرەیان گرانبەها و ئاست بەرز دەبێت و ناوی Huawei P40 Pro Premium دەبێت.

جۆری Huawei P40 Pro Premium تەنها خاوەن ڕەنگەکانی ڕەش و سپی دەبێت، لە کاتێکدا کە Huawei P40 و Huawei P40 Pro خاوەن ڕەنگەکانی زیوی و خۆڵەمێشی و ئاڵتونی (یان پڕتەقاڵی) و ڕەش و شینی تێکەڵاو دەبن.

پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکانی Huawei P40 لە ڕێکەوتی 26 ـی ئەم مانگەدا بە پڕۆسێسەری Kirin 990 5G و ڕوونمای 120 هێرتزی OLED ـەوە نمایش دەکرێن.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ