10
مۆبایل و تابلێت 26, ئازار 2020

مۆبایلەکانی Huawei P40 و Huawei P40 Pro بە کامێرای 50 مێگاپێکسڵی و ڕوونمای 90 هێرتزەوە نمایشکران

لە بۆنەیەکی سەرهێڵیدا، کۆمپانیای هواوەی چینی مۆبایلەکانی Huawei P40 و Huawei P40 Pro ـی بە کامێرای 50 مێگاپێکسڵی و ڕوونمای 90 هێرتزەوە نمایشکردن.

لە مۆبایلەکاندا، هواوەی بە شێوەیەکی چڕ جەختی لە کامێرا کردووەتەوە و توانایەکی باشی پێ بەخشیون. بە بەراورد بە نەوەی پێش خۆیان گۆڕانکاری دیار لە دیزاینیان کراون. مۆبایلەکان پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکەن.

Huawei P40

مۆبایلی Huawei P40 خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.1 ئینج لە جۆری OLED بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و خێراییەکەی 60 هێرتزە. لە پێشەوە خاوەن 2 کامێرایە بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ و لە پشتەوەش خاوەن 4 دانە کامێرایە بە ڕوونییەکانی 50 و 8 و 16 مێگاپێکسڵ. کامێراکانی پشتەوەی توانایان هەن ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K تۆمار بکەن.

پڕۆسێسەری Kirin 990 5G ـی 7 نانۆمەتری لەسەر جێگیر کراوە و خاوەن ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت و پاترییەکە بە توانستی 3,800 ملی ئەمپێر بە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرای 22.5 واتی.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Huawei P40:

  • ڕوونما
    • قەبارە: 6.1 ئینج.
    • جۆر: OLED.
    • وردی نیشاندان: 1080 بە 2340 پێکسڵ.
    • خێرایی: 60 هێرتز.
  • دیزاین
    • نۆچ: نییە.
    • چاڵی ژێر ڕوونما: هەیە.
  • پڕۆسێسەر: (+Kirin 990 5G (7 nm.
  • گرافیک: Mali-G76 MP16.
  • ڕام: 8 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 گێگابایت.
  • ئەستووری: 8.5 میلیمەتر.
  • کێش: 175 گرام.
  • پاتری: 3,800 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیریکردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 22.5 وات.
  • کامێرای پشتەوە
    • سەرەکی: 50 مێگاپێکسڵ لە جۆری Wide بە تیرەی f/1.9.
    • دووەم: 8 مێگاپێکسڵ لە جۆری Telephoto بە تیرەی f/2.4.
    • سێیەم: 16 مێگاپێکسڵ لە جۆری Ultra Wide.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی):
    • سەرەکی: 32 مێگاپێکسڵ لە جۆری Wide.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما و لاتەنیشت.
  • دەرچە: USB-C.
  • ڕایەڵە: 5G – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
    • تایبەتمەندی NFC: هەیە.
    • تایبەتمەندی Radio: نییە.
  • سیمکارت: دووانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: زیوی – ئاڵتونی – ڕەش – سپی.
  • سیستەمی کارپێکەر: ڕووکاری EMUI 10 بە بێ هەبوونی ئەپەکانی Google Play و ئەپەکانی دیکەی گووگڵ (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
  • ڕێکەوتی بەردەستبوون: 7 ـی نیسان.
  • نرخ: دەستپێدەکات لە 799€ (877$).

Huawei P40 Pro

مۆبایلی Huawei P40 Pro ئاستبەرزترە و قەبارەشی گەورەترە. خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.58 ئینج لە جۆری OLED بە خێرایی 90 هێرتز. لایەکانی ڕوونماکەی چەماوەیین و هواوەی ئەو جۆرە ڕوونما نوێیە بە Overflow Display ناودەبات. هەستەوەری پەنجەمۆرەکەی لە ژێر ڕوونمایە و بە ڕێژەی 30% قەبارەکەی لەسەر ڕوونما گەورەتر کراوە. لە پێشەوە خاوەن 2 کامێرایە بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ و ئەوی دیکە لە جۆری ToF ـە.

لە پشتەوە خاوەن 4 کامێرایە بە ڕوونییەکانی 50 و 12 و 40 مێگاپێکسڵ و ئەوی دیکەیان لە جۆری ToF ـە. کامێرای دووەمی لە جۆری Periscope ـە و توانای نزیککردنەوەی بۆ 50 هێندە هەیە.

لە ناوەوە، پڕۆسێسەری Kirin 990 5G ـی لەسەر جێگیر کراوە و خاوەن ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 و 256 گێگابایت و پاتری 4,200 ملی ئەمپێرییە بە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرای 40 واتی.

خاوەن بڕوانامەی IP68 ـە بۆ بەرگری لە بەرانبەر تۆز و ئاو.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Huawei P40 Pro:

  • ڕوونما
    • قەبارە: 6.58 ئینج.
    • جۆر: OLED.
    • وردی نیشاندان: 1200 بە 2640 پێکسڵ.
    • خێرایی: 90 هێرتز.
  • دیزاین
    • نۆچ: نییە.
    • چاڵی ژێر ڕوونما: هەیە.
  • پڕۆسێسەر: (+Kirin 990 5G (7 nm.
  • گرافیک: Mali-G76 MP16.
  • ڕام: 8 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 و 256 گێگابایت.
  • ئەستووری: 9 میلیمەتر.
  • کێش: 203 گرام.
  • پاتری: 4,200 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیریکردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 40 وات.
  • کامێرای پشتەوە
    • سەرەکی: 50 مێگاپێکسڵ لە جۆری Wide بە تیرەی f/1.9.
    • دووەم: 8 مێگاپێکسڵ لە جۆری Telephoto و Periscope بە تیرەی f/3.4.
    • سێیەم: 40 مێگاپێکسڵ لە جۆری Ultra Wide.
    • چوارەم: جۆری TOF 3D.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی):
    • سەرەکی: 32 مێگاپێکسڵ لە جۆری Wide.
    • دووەم: جۆری TOF 3D.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما و لاتەنیشت.
  • دەرچە: USB-C.
  • ڕایەڵە: 5G – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
    • تایبەتمەندی NFC: هەیە.
    • تایبەتمەندی Radio: نییە.
  • سیمکارت: دووانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: زیوی – ئاڵتونی – ڕەش – سپی.
  • سیستەمی کارپێکەر: ڕووکاری EMUI 10 بە بێ هەبوونی ئەپەکانی Google Play و ئەپەکانی دیکەی گووگڵ (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
  • ڕێکەوتی بەردەستبوون: 7 ـی نیسان.
  • نرخ: دەستپێدەکات لە 999€ (1100$).

بە هۆی سزاکانی ئەمریکاوە بۆ سەر هواوەی، هیچکام لە مۆبایلەکان خاوەن کۆگای Google Play و ئەپە سەرەکییەکانی دیکەی گووگڵ نابن، بەڵکو بە ئەپەکانی هواوەی خۆی جێگەیان دەکرێنەوە.

نرخی مۆبایلی Huawei P40 لە 799€ (877$) دەست پێدەکات و Huawei P40 Pro ـیش لە 999€ (1100$). لە ڕێکەوتی 7 ـی مانگی داهاتووەوە بەردەست دەکرێن.

سەرچاوە The VergeGSMArena
بۆچونی تۆ