مۆبایل و تابلێت 2, نیسان 2020

ڕێندەرێکی دزەپێکراو ڕەنگێکی نوێی OnePlus 8 Pro ئاشکرا دەکات

بۆ جاری یەکەم نییە ڕێندەری مۆبایلی OnePlus 8 Pro دزەی پێ دەکرێت، لە ڕێندەرە دزەپێکراوەکانی پێشووی مۆبایلەکەدا ڕەنگە نوێیەکانی دیکەی لێ ئاشکرا کرا.

پێگەی WinFuture ـی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی دزەپێکراوەکان، ڕێندەرێکی نوێی مۆبایلی OnePlus 8 Pro ـی بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا مۆبایلەکە بە ڕەنگێکی نوێوە بەدیار دەکەوێت، ئەویش ڕەنگی شینە بە ناوی شینی دەریایی. دووبارە مۆبایلەکە لە ڕێندەرەکەدا خاوەن هەمان دیزاینی ڕێندەرە دزەپێکراوەکانی پێشووترە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، ڕێندەرەکانی مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی شەبەقی ئەستێرەیی و سەوزی سەهۆڵی و ڕەشی بەردینییەوە بڵاوکرانەوە.

وەنپڵەس ئاشکرای کرد کە زنجیرە مۆبایلەکانی OnePlus 8 لە ڕێکەوتی 14 ـی ئەم مانگەدا نمایش دەکرێن.

پێشتر تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکان دزەیان پێکران و دەرکەوت کە خاوەن پڕۆسێسەری Qualcomm Snapdragon 865 دەبن و بۆ یەکەمجار جۆرە Pro ـیەکەی پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی بێوایەر دەکات و خاوەن بڕوانامەی IP68 دەبێت بۆ بەرگری لە بەرانبەر تۆز و ئاو، کە تاوەکو ئێستا هیچکام لە مۆبایلەکانی وەنپڵەس خاوەن ئەو دوو تایبەتمەندییە نەبوون.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ