10
ئای ئۆ ئێس 28, ئایار 2013 1 بۆچوون

چۆنیەتی ڕیستۆركردنی ئایفۆن و ئایپۆد و ئایپاد بەبێ‌ لەدەستدانی جەیلبرەیك!

restorewithoutjailbreak

بەهۆی داخراوی سیستەمی ئای ئۆ ئێس ئەپڵەوە بەملیۆنان هەواداری جەیلبریەکمان هەیە ، بە مانگ چاەڕوانی هاتنی جەیلبریەکن، ئەواتا لەدوای دەرکردنی وەشانی ٦.١.٣ لە ئای ئۆ ئێس، ئێستا بەکارهێنەران ناتوانن جەیلبریەک ئەنجام بدەن بەهۆی ئەوەی ئەپڵ ئەم جارەش جەیلبریەکی پینەکرد. وەکو ئاشکرایە کە بەهۆی جەیلبرەیک ئامێرەکانمان هێواش دەبنەوە و پێویست دەکات ڕیستۆر بکەین، بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا چۆن ڕیستۆر بکەم بێ ئەوەی جەیلبریەکەکەم لەدەست بدەم؟

لە ڕاستیدا بیرۆکەکە ئاسانە و بە تەنها تویکێک دەکرێت لەسیدیا خۆیەوە و وەکو فرمانی Erase All Contents and settings وایە کە لە Settings>General> Reset دەتوانيت بیدۆزیتەوە ،بەڵام بیرمان نەچێت ئەگەر بێت و لەوێوە بیکەین ئەوا جەیلبرەک لەدەست دەدەین و لەوانەشە ئامێرەکەمان لەکاتی هەڵبوونەوە لە لۆگۆی ئەپڵەکە بوەستێت و هەڵنەبێتەوە و لەم کاتەدا دەبێت پەناببیتە بەر ڕیستۆرکردنەوە بۆ دواین ڤێرشن و بەم هۆیەوە جەیلبریەک و سیدیا لەدەست دەدەیت!

پێش دەستپێکردن:
١- بیرت نەچێت بەهۆی ئایتیونزەوە Backup لە ئامێرەکەت بگرە، بۆئەوەی دوای ڕیستۆرەکە هەموو شتەکانت بگەڕێنیتەوە. وەکو وێنە و ناوەکان و نامەکان و چەندان شتی تر.
٢- وا پێشنیارکراوە کە تەنها لەکاتی هەستکردن بە هێواشیبوونەوەی ئامێرەکەت ئەم کارە ئەنجام بدەیت و بیرت بێت وەکو ڕیستۆری ئایتیونز وایە و هەموو شتەکان دەسڕێتەوە.

 

هەنگاوەکانی ئەنجامدانی پڕۆسەکە:
١- سیدیا بکەوە و ئەم سۆرسە (سەرچاوەیە) بۆ سیدیا زیاد بکە: http://cydia.myrepospace.com/iLEXiNFO
٢- لەدوای زیادکردنی ئەم سۆرسە (سەرچاوەیە) ئەم تویکە (زیادکراوەیە) دابەزێنە، بەناوی iLEX R.A.T کە بیرت بێت دوای دابەزاندنی هیچ ئایکۆنێک نایەتە سەر شاشەی ئامێرەکەت.
٣- ئێستا هەر لەناو سیدیا ئەم ئەپەڵیکەیشنە دابەزێنە بەناوی MobileTerminal کە لە سۆرسی Bigboss دەست دەکەوێت و خۆڕاییە!
٤- بەگەڕانەوە بۆ سەرشاشە، ئایکۆنی (وێنۆچکەی) MobileTerminal لەسەر شاشە دەبینیت، هەروەکو ئەمەی خوارەوە:
٥- ئێستا MobileTerminal بکەرەوە و بنوسە rat پەنجە بنێ بە Return و ئەم هەڵبژاردنانەت دێتە بەردەم، وەکو وێنەکە:
٦- تۆ دەتوانیت بە تەنها نوسینی ژمارەی بەرامبەر فرمانەکان کارەکە جێبەجێ بکەیت، ئێمە بۆ کاری ڕیستۆرەکە ژمارە ١٢ دەنوسین و پەنجە دەنێین بە Return  لەسەر کیبۆرد، پاشان پرسیارت لێدەکات ئایا دەتەوێت ڕیستۆ بکەت بێ ئەوەی جەیلبرەیک لەدەست بدەیت، تۆ پیتی Y بنوسە و Return دابگرە:
٧- ئێستا تۆ لەسەرتە کەمێک بوەستیت تا کارەکە تەواو دەبێت و داوای ڕیستارتت لێدەکات تۆش ڕازیبە.
٨- دوای هەڵبوونەوە دەبینیت ئامێرەکەت ڕیستۆر بووە و شاشەی بەخێرهاتن دێتەوە ڕێت و چەند هەنگاوێکە ،وەکو چۆن لەدوای ڕیستۆر بە ئایتیونز دێتەوە ڕێت، ئەنجامیان بدە و پاشان لەسەر شاشەی ئامێرەکەت دەبینیت یەک شت نەماوە تەنها بەرنامە بنچیینەییەکان و سیدیا. پیرۆزە بەسەرکەوتووی ئامێرەکەت ڕیستۆر کرد بەبێ لەدەست دانی جەیلبریک.

دەتوانن سوود لەم پارچە ڤیدیۆەیە ببینن بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=ON-P88spPNw[/youtube] سەرچاوە iDownloadblog

[box type=”shadow” align=”aligncenter” ]ئایا تۆ یەکێکیت لە هەوادارانی جەیلبرەیەک؟ ئایا ئەم ڕێگایە بەلاتەوە ئاسانە؟ بە بیروڕاکانت لەگەڵمان بەشداربە.[/box]

بۆچوونەکان
بۆچونی تۆ