بابەتی گرینگ 30, ئایار 2013

|نوێکرایەوە| ویندۆز ٨.١ وەشانی ئەزموونی بە دوگمەی ستارتەوە ڕاگەیاندرا!

snapviewmultitasking.png

دیارە لە ماوەی ڕابردوودا چەندان وێنە و بابەت سەربارەت بە ویندۆز بلو(ناوەکۆدی ویندۆز ٨.١) تەشەنایان کرد و زۆربەیان جەختیان لەسەر گەڕانەوەی لیست و دوگمەی ستارت دەکردەوە. بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ مایکرۆسۆفت وەشانی Previewـی لە ویندۆز ٨.١ ڕاگەیاند و تێیدا چەند گۆڕانکار ی و چاکسازی دەبینرێت کە لە ناویاندا دوگمەی ستارتە. شایەنی باسە چاکسازی لە ڕووکاری LockScreen کە لە ئێستادا دەتوانیت پەیوەندییەکانی سکایپ ڕاستەوخۆ لەوێوە وەربگریت و هەر لەوێشەوە دەتوانیت وێنە بگریت. ئەمە و گۆڕانکاری لە  خشتەکانی سەر ڕووپەڕی دەستپێک و ئێستا بۆ نمونە لە خشتەی کەش و هەوا دەتوانیت کەش و هەوای ٣ شاری جیاواز ببینیت. جگە لە خشەتەکان گۆڕانکاری لە پاشبنەمای ڕووپەڕی دەستپێک کراوە و ئێستا دەتوانیت جوڵە بدەیتە پاشبنەماکان.

لە تەنیشت هەموو ئەوانەشەوە مایکرۆسۆفت گۆڕانکاری لە Searchـی ویندۆز ٨.١ داکردووە و ئێستا دەتوانیت بۆ هەمووشتێک لە ڕێگەی سێرچەکەیەوە بگەرێیت بە وێبیشەوە و هەروەها ئەگەر بێت و ئەپی پێویست بۆ ئەم زانیارییە هەبێت هەر لەوێوە بۆ ئەپەکە دەتگوازێتەوە بۆ نمونە تۆ لە زانیارییەک دەگەرێیت و زانیارییەکەش لە ویکیپیدیادا هەیە و تۆش ئەپی ویکیپیدیات دابەزاندووە بۆ ئەم مەبەستە و لەکاتی کلیککردن لە بابەتەکە ڕاستەوخۆ بۆ ئەپەکە دەتگوازێتەوە لە جیاتی بتگوازێتەوە بۆ وێبگەرێکی وەکو فایەرفۆکس بۆ بینینی بابەتەکە. هەر بەم بۆنەیەوە ماتۆڕی گەڕانی بینگ بەتەواوی لەگەڵ ویندۆز ٨.١ تێکهەڵکێش کراوە و دەتوانرێـت سوودی لێوەربگرێت بۆ ئەنجامدانی گەڕانەکان.

سەبارەت بە خزمەتگوزارییەکانی تر، مایکرۆسۆفت سکای درایڤی لەگەڵ ئەم وەشانە تێک هەڵکێش کردووە و هەر لەگەڵ ئەم وەشانەی ویندۆزدا ئینتەرنێت ئێکسپلورەری تازە ڕاگەیەندراوە کە دەکاتە وەشانی ١١. لەگەڵ ئەمانەشدا Windowsphone Sync لەگەڵ ویندۆز ٨.١ تێکهەڵکێشکراوە کە ئەمە پەیوەندی بە سیتەمی ویندۆز فۆنی مۆبایلە هۆشمەندەکانەوە هەیە و بەهۆیەوە ئاڵگۆڕی زانیاری دەکرێـت و مایکرۆسۆفتیش لێدوانی زیاتری لەسەرنەداوە.

لە ڕاستیدا گۆڕانکاری و چااکسازی زۆر ئەنجامدراوە و بۆ نمونە On screen Keyboard گۆڕانکاری تێدا کراوە و زۆربەی ئەپەکانی بۆ لەمس باشترکراون و بەم شێوەیە لێکراون:

– پرسیار: ئایا ئەوان تەنها دوگمەی ستارتیان گەڕاندووەتەوە یان لیستی ستارت بەتەواوی؟
– لەوەڵامدا دەڵێن بەگوێرەی سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکرێت ئەوەی کە مایکرۆسۆفت کردوویەتی تەنها گەڕاندنەوەی دوگمەی ستارتە و بە کلیککردن لەسەری ڕووپەڕی دەست پێک واتە Start Screen دەبێتەوە نەوەک ئەو لیستە ستارتە کۆنەی کە لە ویندۆز ٧ بەرەو خواردا هەبوو!

سەرچاوە The Verge

ئایا تۆ پێـت وایە مایکرۆسۆفت بێتەوە سەرخۆی  بە چاککردنی هەڵەکانی ویندۆز ٨ی پێشوو؟ بەشداربە و بیروبۆچوونی خۆت لەخوارەوە لە بەشی کۆمێنتەکان دەرببرە.

بۆچونی تۆ