رەقەکاڵا 9, ته‌مموز 2020

چیپی نوێی Snapdragon 865 Plus خێراترین چیپی مۆبایلە زیرەکەکانە لە ئێستادا

کۆمپانیای Qualcomm وەشانێکی نوێکراوەی لە چیپی Snapdragon 865 ـی تایبەت بە مۆبایلەکان ڕاگەیاند بە ناوی Snapdragon 865 Plus، کە دیزاین کراوە تاوەکو بە ڕێژەی 10% زیاتر کارامەتر بێت بۆ یاریکردن و ئەپە ژیرییە دەستکردەکان.

لە پڕۆسێسەری نوێی Snapdragon 865 Plus ـدا، ئەم سێ چاکسازییە کراون:

  • خێرایی کاتژمێری یەکەی ناوەندی Kryo 585 زیادکراوە بۆ 3.1 گێگاهێرتز، کە ئەمە 10% زیاترە بە بەراورد بە Snapdragon 865.
  • خێرایی گرافیکی Adreno 650 بە ڕێژەی 10% باشتر کراوە بۆ ڕێندەرکردنی گرافیکەکان.
  • تەکنەلۆژیای Qualcomm FastConnect 6900، کە خێرایی Wi-Fi دەگەیەنێتە 3.6 گێگابت/چرکە.

هاوشێوەی جۆری Snapdragon 855 Plus ـی پار ساڵ، لەم ساڵیشدا Qualcomm سەرنجی سەرەکی خستۆتە سەر زیادکردنی چوستی یەکەی ناوەندی و گرافیکی پڕۆسێسەری نوێی Snapdragon 865 Plus. مۆدیەم گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و Snapdragon X55 وەک خۆی هێڵدراوەتەوە.

هەر وەک چۆن پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus ـی پار ساڵ پڕبەکارهێنەرترین بوو لە لایەن مۆبایلەکانی تایبەت بە یاریکردنی وەک Asus ROG Phone II و Nubia Red Magic 3، وا دیارە پڕۆسێسەری Snapdragon 865 Plus ـیش هەمان چارەنووسی دەبێت، چونکە Asus ڕایگەیاند مۆبایلی داهاتووی ROG Phone III خاوەن پڕۆسێسەرە نوێیەکە دەبێت.

کۆمپانیای Qualcomm دەڵێت لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا یەکەمین مۆبایل بە پڕۆسێسەری Snapdragon 865 Plus ـەوە ڕادەگەیەندرێت، هەر بۆیە چاوەڕێ مەکە تاوەک مۆبایلی Galaxy Note 20 خاوەن ئەو پڕۆسێسەرە نوێیە بێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ