شاومی 25, شوبات 2021

بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی ڕێدمی K40 بە تایبەتمەندی بەرز و نرخی گونجاوەوە نمایش کرا

 

 

بە فەرمی ئەمڕۆ ڕێدمی زنجیرە فلاگشیپی ڕێدمی کەی 40 نمایش کرد، زۆر گرنگی بە خێرایی دراوە و ڕێدمی کەی 40 ڕوونمایەکی Amoled لە خۆ دەگرێت بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 360 هێرتز(بەرزترین تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانە تاوەکو ئێستا بینرابێت)

 

هەر سێ نەوەی زنجیرەکە چیپسێتی سناپدراگۆن لە زنجیرەی 800 واتە ئاست بەرز لە خۆ دەگرێت و جۆری ئاسایی چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لە خۆ دەگرێت و دوو جۆرەکەی تر چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لە خۆ دەگرێت

 

ڕێدمی کەی 40 پرۆ پڵەس هەڵگری کامێرایەکی سەرەکییە بە ڕوونی 108 مێگاپێکسڵ و جۆری پرۆ خاوەن کامێرایەکی سەرەکییە بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ و جۆری ئاساییە کامێرای سەرەکی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە

 

 

یەکەمین جار، لە ڕوونماکەی دەڕوانین کە خاوەن پانێڵی E4 کۆمپانیای سامسۆنگ دەبێت لە جۆری Amoled بە ڕوونی 1,080 * 2,400 پێکسڵ و پشتگیری کردن لە تایبەتمەندییەکانی DCI-P3 و +HDR10 و پلەی +A بەدەست هێناوە لە ماڵپەڕی Display Mate بۆ تاقیکردنەوەی ڕوونما کە بەرزترین پلەی نێو ماڵپەڕەکەیە، هەروەها ڕووناکی دەگاتە 1300 نێت

 

 

هەر سێ مۆدێلەکە خاوەن پاترییەکی قەبارە 4,520 مللی ئەمپێر.کاتژمێرین و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 33 وات دەکەن، توانای هەیە لە ماوەی 52 خوولەکدا تەواوی پاتری مۆبایلەکە بارگاوی بکاتەوە

 

 

تایبەتمەندییەکانی لە ڕووی پەیوەندییەوە بەهێزن، پشتگیری لە Wi-Fi 6 و Bluetooth 5 و sub-6 GHz 5G دەکات و پشتگیری لە تایبەتمەندی Hi-Res و NFC و IR blaster دەکات

 

بڵندگۆی جۆری Stereo لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە تایبەتمەندی Dolby Atmos دەکات و بەڵام بەداخەوە دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ ناگرێت، هەروەها پشتگیری لە X-axis linear motor دەکات بۆ باشتر کردنی هاپتیکەکان

 

هەروەها هەر سێ مۆدێلەکەی خاوەن بڕوانامەی IP53 دەبێت و بە پارێزەری ڕوونمای Gorilla Glass 5 ڕووپۆش کراون

+Redmi K40 Pro

کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 108 مێگاپێکسڵ بە هەستەوەری Samsung ISOCELL HM2ـەوە لە خۆ دەگرێت و کامێرای دووەمی لە جۆری گۆشە فراوانە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرایەکی دیکەی لە جۆری ماکرۆیە بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ، کامێرانی هاوشێوەی جۆری پرۆ و سادەن، تەنها کامێرای سەرەکی نەبێت

 

 

 

توانای هەیە بە ڕوونی 8K و 30 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکات و توانای هەیە ڤیدیۆی خاو کراوە بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و 960 وێنە تۆمار بکات، چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لە خۆ دەگرێت و بیرگەکەی لە جۆری UFS 3.1ـە ڕامەکەی لە جۆری LPDDR5ـە

 

جۆری پرۆ پڵەس پشتگیری لە mmWave 5G و Wi-Fi 6E و Bluetooth 5.2 دەکات کە نوێترین تەکنەلۆژیاکانی پەیوەندییەکان لە خۆ دەگرێت، بە بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بەردەست دەخرێت بە نرخی 575 دۆلار و لە ڕۆژی 4 مانگ لە چین دەست بە فرۆشتنی دەکرێت

Redmi K40 Pro

 

جۆری پرۆ کامێرای سەرەکی 64 مێگاپێکسڵە و تاکە تایبەتمەندی هاوشێوە کە هەبێت لە کامێرای سەرەکی لە نێوان جۆری پرۆ و پرۆ پڵەس بریتییە لەوەی هەردووکیان توانای هەیە بە ڕوونی 8K و 30 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکەن، بە نرخی 434 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی 465 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 511 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت

 

 

 

Redmi K40

 

جۆری ئاسایی زنجیرەکە چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لەسەر جێگیر کراوە کە جۆرێکی باشتر کراوی سناپدراگۆن 865ـە و کامێرای سەرەکی 48 مێگاپێکسڵە و پشتگیری لە تۆمار کردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K و 30 وێنە لە چرکەیەکدا دەکات و نرخی لە 310 دۆلاری ئەمریکییەوە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی 341 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 387 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بەردەست دەخرێت و جۆرێکی تایبەت بە بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت و بە نرخی 387 دۆلاری ئەمریکی بەردەست دەخرێت

 

سەرچاوە GSM Arena
بۆچونی تۆ