10
سامسۆنگ 4, ئازار 2021

بە فەرمی کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی ڕەقی Galaxy XCover 5 نمایش کرد

 

 

ئەمە بژاردەیەکی نوێ دەبێت بۆ ئەوانەی مۆبایلی ڕەقیان دەوێت، سامسۆنگ بە فەرمی مۆبایلی ڕەقی Galaxy XCover 5 نمایش کرد، دەتوانێت بەرگەی شکان بگرێت ئەگەر لە بەرزی 1.5 مەتر(5 پێ)ـەوە فڕێ بدرێتە خوارەوە، هەروەها بڕوانامەی IP 68 لە خۆ دەگرێت بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز، بەرگەی 30 خوولەک لە قووڵی 1 مەتر دەگرێت لە نێو ئاودا، هەروەها بڕوانامەی MIL-STD810H هەیە

 

ڕوونمایەکی قەبارە 5.3 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +720 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت و کامێرایەکی سێڵفی بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، لەگەڵ کامێرای دواوە بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ کە لە ڕێگەی تایبەتمەندی Samsung Knox Captureـەوە دەبێتە خوێنەری بارکۆد، هەروەها کار بە وەشانی ئەندرۆید 11 دەکات لەگەڵ هەموو تایبەتمەندییە ئاسایشەکانی Knox، هەروەها چیپسێتی Exynos 850 لەسەر جێگیر کراوە و بە بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بەردەست دەخرێت

 

 

 

پاترییەکی قەبارە 3,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت بە بارگاوی کەرەوەی 15 واتەوە و تایبەتمەندی NFC و دووانە سیمیش لە خۆ دەگرێت، مۆبایلەکە لە بازاڕەکانی ئەوروپا، ئەمریکای لاتین، ئاسیا لە کۆتایی ئەم مانگە بەردەست دەخرێت

 

لە ڕۆژی 12 مانگ لە وڵاتی بەریتانیا مۆبایلەکە دەست بە فرۆشتنی دەکرێت بە نرخی 330 پاوەندی بەریتانی و دواتریش لە وڵاتانی دیکە بەردەست دەبێت

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ