بابەتی گرینگ
14, تهمموز 2013
فەیسبووک لەمەودوا ڕێگەت پێدەدات ڕۆژمێری کۆچی لە ساڵی لەدایک بوونت بەکاربهێنیت!

فەیسبووکی گەورە تۆڕی کۆمەڵایەتی جیهان تایبەتمەندییەکی تری بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکراکرد کە بریتیە لە ڕۆژمێری کۆچی بۆ ئەو بەکاربەرانەی ئارەزووی بەکارهێنانی ئەو ڕۆژمێرە دەکەن و دەیانەوێـت ساڵ و ڕۆژی لەدایک بوونیان بە کۆچی بنوسرێت!.
لە ڕوونکردنەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا فەیسبووک ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم تایبەتمەندییە خزمەتی ئەو ڕێژەیەی خەڵکی دەکات کە ئارەزووی بەکارهێنانی ڕۆژمێری کۆچی دەکەن لە جێگای ڕۆژمێری لەدایکبوون.
شایەنی باسە ئەم تایبەتمەندییە سەرەتا لە وڵاتی سعوودییەوە بەردەست دەبـێ و دواتر بۆ وڵاتە عەرەبیەکانی تر بەردەست دەکرێـت و بڵاودەکرێـتەوە. لە وتەیەکیاندا بەڕێوەبەری فەیسبووک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا “جوناثان لابين” دەڵێت بڵاوکردنەوەی ئەم تایبەتمەندییە لە بازاڕی سعودی وەکو تاقیکردنەوەیەکە و چاوەڕوانی کاردانەوەی بەکارهێنەرانین و گەشبینین پێی و بەرەو ئەوە هەنگاو دەنێنی کە لە وڵاتانی تری ئیسلامی بگرێتەوە. لەلایەکی ترەوە زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە لەلایەن بەڕێوەبەرایتی فەیسبووکەوە بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانەیوەیە.
سەرچاوە Aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!