ئامێرە هەمەجۆرەکان
9, نیسان 2021
لاپتۆپی HP Chromebook x360 14c بە پرۆسێسەری نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ نوێ کرایەوە
بە فەرمی کۆمپانیای HP وەشانێکی نوێ کراوەی لاپتۆپی HP Chromebook x360 14c ڕاگەیاند، Chromebookـکێکە کە توانای چەمانەوەی هەیە و زۆر گونجاوە بۆ خوێندکاران و کاری دیکەش، ئێستاش لاپتۆپەکە بە پرۆسێسەری نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ نوێ کرایەوە بە نرخی دەست پێکی 649.99 دۆلار، هەروەها لەم مانگەدا بەردەست دەبێت بۆ کڕین لە ئەمریکا
دەتوانیت بە پرۆسێسەری نەوەی یازدەهەم لە زنجیرەی Core i5 و 256 گێگابایت بیرگە لە جۆری PCIe SSD و ڕوونمایەکی تەچ بە ڕوونی FHD و کامێرایەک بە ڕوونی 720 پێکسڵ بەدەست بھێنیت، هەروەها لەگەڵ تەختەکلیلی backlit و هەستەوەری پەنجەمۆر، کۆمپانیاکە نرخی وەشانە ئاست بەرزەکانی دیکەی کۆمپانیاکەی ئاشکرا نەکردووە
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.