هەواڵ 28, ته‌مموز 2021

ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی جەیمس بۆند بۆ ماوەیەکی کاتی لە یاری Rocket League بەردەست دەبێت

 

لە نوێترین هەواڵ لە یاری Rocket League دووبارە یارییەکە دەبێتەوە باسی ماڵپەڕەکان، بەوەی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی جەیمس بۆندی بۆ ماوەیەکی کاتی تێدا بەردەست دەبێت، پێویستە 10 دۆلار بدەیت بۆ بەدەستهێنانی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی جەیمس بۆند لە جۆری Aston Martin DB5 لە یاری Rocket League، کە لە نێوان ڕۆژانی 29 ئەم مانگە بۆ ڕۆژی 4 ـی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت

ستۆدیۆی گەشەپێدەری یارییەکە Psyonix دەڵێت ڕێکەوتنی چەند ساڵەکەی لەگەڵ MGM و Aston Martin واژوو کردووە بۆ هێنانی ئۆتۆمبێلەکانی 007 بۆ یارییەکە، کۆمەڵەی Rocket League DB5 نزیکەی 1,100 پارەی نێو یارییەکە تێ دەچێت، کە دەکاتە 10 دۆلار بە نزیکەی، ئەمەش لە پێناو بەدەست هێنانی ڕەنگی تایبەتی ئۆتۆمبێلەکە و دەنگی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە و ویلەکانی ئۆتۆمبێلەکە و وە بێگومان ئۆتۆمبێلەکە خۆیشی

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Games یاری
بۆچونی تۆ