بابەتی گرینگ
5, ئهیلول 2013
سامسۆنگ پەردەی لەسەر ئامێری هۆشمەندی گالەکسی نۆت ٣ لادا
دوێنێ لە کۆنگرەی ١١ـیەمی Unpacked ، سامسۆنگ پەردەی لەسەر سێ ئامێری ناوازە لادا و لەناویاندا گالەکسی نۆت ٣ بوو. دیارە ئەم جۆرەی ئامێری نۆت لە دیزایندا تەواو جیایە لەوانەی پێش خۆی و شاشەیەکی پڕ چڕی بەرز (Full HD)ی لەخۆی گرتووە و قەبارەکەی ٥.٧ ئینجە. سەبارەت بە پرۆسێسەرەکەی، بۆ ئەو وڵاتانەی کە نەوەی چوارەمی تۆڕ بەکاردەهێنن ئامێرەکە جۆری پڕۆسێسەری Snapdragon 800 بە خێرای ٢.٣ گێگاهێرتز لەسەر و بۆ وڵاتانی تریش جۆری پڕۆسێسەری Exynos بە خێرایی ١.٩ گێگاهێرتزی لەسەرە. ڕامی ئامێرەکە ٣ گێگایە و بە بیرگەی ٣٢ گێگا و ٦٤ گێگا بەردەست دەبێت. هەروەها پشتگیری کاردی مایکرۆ دەکات بۆ زیادکردنی بیرگەکەی لە بیرگەی دیاریکراو.
شایەنی باسە کامێرای ئامێرەکە ١٣ مێگاپێکسڵە و توانای تۆمارکردنی گرتەی ڤیدیۆیی بە ڕوونی 4K هەیە و کامێرای پێشەوەیشی ٢ مێگاپێکسڵە. ئەوەی زۆر سەرسوڕهێنەربوو لەو ئامێرەدا بریتی بوو لە پێشترخستنی پێنوسەکەی و زیادکردنی Air Command ئەنجامدانی زۆربەی کارەکان بەهۆی ئەم تایبەتمەندییە تازەوە و لەهەر شوێنێک بێت لەناو ئامێرەکە دەتوانرێـت ئیشی لەسەربکرێـت و فرمانەکان ئەنجامبدات. ئەمە لەلایەک لەلایەکی ترەوە ئەپێکی ڕاگەیاند بەناوی My Magazine بۆ خوێندنەوەی هەواڵ و بابەتەکان لەسەر ئینتەرنێت بەشێوەیەکی پێشکەوتوو.
سەبارەت بە بەردەست بوونی ئامێرەکە، سامسۆنگە لە ٢٥ ئەم مانگە لە ١٤٩ وڵات ئامێرەکە بەردەست دەکات. و مانگی داهاتووش بە جیهانی دەکرێـت و سەبارەت بە نرخیش سامسۆنگ هیچی نەدرکاند.
سودوەرگیرا لە Aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
prsearek … basha iraq law wlatana dabe ka proccesorakay 1.9 ya yan law wlatana dabe ka proccesorakay 2.3 ya ???