ئای ئۆ ئێس 8, تشرینی یه‌كه‌م 2014

ئەپی ( د. عبداللطیف أحمد مصطفی ) تایبەت بە دەرس و وتارەکانی لە ئەپستۆر بۆ ئایفۆن دەست دەکەوێت

screen568x568لە میانەی کاری گەشەپێدانیان گەشەپێدەری Kurdapp ئەمجارە ئەپێکی تری خستووەتە ئەپستۆرەوە بۆ داگرتن کە بریتییە لە ئەپی ( د. عبداللطیف أحمد مصطفی ) کە زانایەکی ئاینییە لە کوردستان و خاوەنی دەیان پەرتووک و وتار و دەرس و موحازەڕەیە و ئەپەکە ئێستا بەردەستە بۆ داگرتن لە ئەپستۆری کۆمپانیای ئەپڵ بۆ ئایفۆن و ئایپاد.

ناوەڕۆکی ئەپەکە پێک دێت لە ، بابەت و نوسراوەکان ، وتار و دەرسە ڤیدیۆییەکان ، کتێب خانە ، پرسیار و وەڵامی شەرعی.  ئەپەکە بەشێوازێک دروستکراوە کە لەکاتێکیش دا ئەگەر دەرهێڵیش (Offline) بویت و بە هێڵی ئینتەرنێتەوە پەیوەست نەبوو بویت ئەوا سود لەو داتایانە وەردەگرێت کە لەوەو پێش داگرتوون و بەکارت هێناون ، ئەم پڕۆگرامە بەستراوەتەوە بە ماڵپەڕی سەرەکیەوە abuabdilhaq.com
شایەنی باسە بەشی کتێبخانە دەتوانیت کتێبەکان دابگریتە ناو ئامێرەکەت و لە کاتێکی جیاواز دا یاخود بە پڕۆگرامێکی تر بیخوێنیتەوە ،لە بەشی دەنگی ( وتار و دەرس ) ەکاندا دەتوانیت دەنگەکان دابگریت کە زیاتر لە ٣٥ شەرحی کتێب و بابەتی فقهی تێدایە ئەمە جگە لە وتاری هەینی ، لەهەمان کاتدا دەتوانی لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە گوێ بیست ببیت ، یاخود دای بگریتە ناو ئامێرەکەت کاتێکی تر گوێ بیستی ببیت کە بێبەشی لە هێڵی ئینتەرنێت ، جگەلەمانەش دەتوانی گشت دەنگەکانی ناو ١ دەرس بە ١ کرتە دابگریت .

هەر پەڕگەیەک کە دای دەگریت لەناو بوخچەی tmp ی پڕۆگرامەکە پاشەکەوت دەکرێت ، دەتوانیت بە پڕۆگرامی iTools لەناو ئامێرەکەت دەری بهێنیت ، وە لەکاتی backup بونی لەلایەن iCloud ەوە ئەم پەڕگانە هەڵناگیرێن ، وە لەکاتی ڕیستۆر دا دەسڕێنەوە .

ئەم پڕۆگرامە تەنها بۆ ئەو ئامێرانەیە کە دروستکراوی کۆمپانیای ئەپڵ ن بەم تایبەتمەندییانە:
ئامێرەکانی : iPhone , iPad , iPod
وەشان : وەشانی ٧ بەرەو سەر

چەند دیمەنێک لە ئەپەکە:

لەم لینکەوە لە لە ئەپستۆر دایبگرن:
https://itunes.apple.com/us/app/d.-bdalltyf-ahmd-mstfy/id916126999?ls=1&mt=8

سەرچاوە kurdapp.net

بۆچونی تۆ