ئەندرۆید
18, شوبات 2015
ئەپڵیکەیشنی داگرتنی ڤیدیۆ و دەنگ لە ماڵپەڕی یوتیوب بۆ ئەندرۆید دابگرە + زمانی کوردی بۆ ئەپەکە
سڵاو هاوڕێیان ئەمجارە بەرنامەیەکی زۆر باش و بەسوودم بۆ ئامادەکردوون کە بەکاردێت بۆ داگرتنی گۆرانی و ڤیدیۆ لە ماڵپەڕی یوتوب، بەرنامەکە زۆر ئاسانە بەکارهێنانی و چەندین خزمەتگوزاری باشی تێدایە لەوانە ( داگرتنی فایل بە شێوەی ڤیدیۆ [ mp4 , 3gp , flv ] وە داگرتنی فایل بەشێوەی دەنگی [ mp3 ] ) یان دەتوانی بێ داگرتن سەیری ڤیدیۆکە بکەیت لەڕێی بەرنامەکەوە بۆیە پێم باشبوو زمانی شیرینی ( کوردی ) بۆ زیادبکەم … هیوادارم بە دڵتان بێت و سوودی لێ ببینن.
داگرتنی بەرنامەی داگرتنی ڤیدیۆ و دەنگ لە یوتبوب کلیک بکە
بۆ گۆڕینی زمانی بەرنامەکە بۆ کوردی بەرنامەی ( Locale & Language ) بەکاربهێنن چونکە بەرنامەکە لەگەڵ زمانی سیستەمی مۆبایلەکەتدا ئەگۆڕێت ، بەداخەوە تا ئێستا زمانی کوردی لە مۆبایلەکانی سیستەمی ئەندرۆیدا نیە!! کە بەرنامەکەتان دابەزاند پەنجە بنێن بە نیشانەی کۆ ( + ) بۆ زیادکردنی کۆدی زمانی کوردی ( ku ) وەک وێنەکە بکەن … هیوادارم سوودی هەبێت بۆتان
بەرنامەی گۆڕینی زمان دابگرە
گۆران غەریب کەریم
خۆێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم و شارەزایم لە ئایتی و زمانی ئینگلیزی و بەرنامەکانی سیستەمی ئەندرۆید و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.
دهستان خوش زور سوباس
سوپاس بۆ تۆ بەڕێزم بەهیوای سوود لێ وەرگرتن