ئای ئۆ ئێس
23, شوبات 2015
هەردوو تەختەکلیلی MotionKey و KurdTap بۆ iOS بۆ ماوەیەکی کاتی بەخۆڕایین!
گەشەپێدەری هەردوو تەختەکلیلی MotionKey و KurdTap بۆ iOS ئاگاداری كردینەوە كە هەردوو ئەپەکەی بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ كردونەتە خۆڕایی بۆیە پەلە بكەن و ببنە خاوەنی بۆ ئایفۆن و ئایپۆد و ئایپادەکانتان!
یەکەم: KurdTap بریتیە لە تەختەکلیلی نوسینی زمانی كوردی كە بە جوانترین شێوە نەخشێنراوە بۆ گۆڕینی شێوازی تەختەکلیلی نووسینی ئای دیڤایسەكانتان و چەندان شێوەی ناوازەی لەخۆی گرتووە بەدەر لەو شێوازانە بۆ نمونە پێشبینی وشەکان پێش نوسینیان بەتەواوی و تێکهەڵکێشکردنی خەندەکان لەگەڵی و هتد. و لێرەوە لە ئایتونز بۆ ئامێرەکانتانی دابگرن:
KurdTap – Kurdish Keyboard by Rebin Ali
https://appsto.re/us/H2Bh5.i
دووەم: MotionKey کە بریتییە لە تەختەکلیلی ئینگلیزی بە بوونی چەندان شێوازی جوان و ناوازە و ڕەنگاڵەی بۆ تەختەکلیلەکە و زۆربەشیان جوڵەیان هەیە و چەندان تایبەتمەندی ناوازە لەخۆی دەگرێت بەدەر لەو شێوازانە بۆ نمونە پێشبینی وشەکان پێش نوسینیان بەتەواوی و تێکهەڵکێشکردنی خەندەکان لەگەڵی و هتد. لێرەوە لە ئایتونز بۆ ئامێرەکانتانی دابگرن:
MotionKey – Animated Keyboard
https://appsto.re/us/HAVW3.i
زۆر سوپاس بۆ گەشەپێدەری ئەم دوو تەختەکلیلە کاک ڕێبین علی و ئاگادارکردنەوەی ئێمە بۆ بڵاوکردنەوە.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.