ئەندرۆید
28, شوبات 2015
چۆن سەیرى پەخشى ڕاستەوخۆى ئاشکراکردنى HTC One M9 بکەین؟

وا بڕیارە کە بەیانى یەکشەممە ١/٣ کۆنگرەى جیهانى تایبەت بە مۆبایل ناسراو بە MWC15 لە شارى بەرشەلۆنە بەڕێوە بچێت. کە تێیدا چەندین ئامێرى هۆشمەندى نوێ پەردەى لەسەر لادەدرێت کە یەکێک لەوانە مۆبایلى هۆشمەندى نوێى کۆمپانیاى ئێچ تی سیە کە ناسراوە بە HTC One M9. ئێچ تى سی ڕایگەیاند کە پەخشى ڕاستەوخۆى ئەو کۆنگرە مەزنە داگوازێتەوە. کۆنگرەکە ئێوارەى بەیانى کاژێر ٦ بەکاتى هەولێر ئەنجام دەدرێت. کە لە هەمان ڕۆژدا ڕکابەرەکەى کە مۆبایلى هۆشمەندى سامسۆنگ گەلاکسى ئێس ٦ـە ڕادەگەیەنرێت.
بەستەرى فەرمى پەخشى ڕاستەوخۆى پەردە لەسەر لادانى ئامێرە نوێکەى ئێچ تی سی لە یوتیوب
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=BWhM_oHr558[/youtube]
لە هەمانکاتدا ئێمە لە ماڵپەڕ و پەڕەکانمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سات بە سات هەواڵ و نوێکاریەکان دەگوازینەوە بۆیە هەمیش چاوتان لەسەرمان بێت
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".