ئەپڵ
8, ئازار 2015
نرخی ته‌واوی گشت جۆره‌كانی كاتژمێری ئەپڵ (Apple Watch)
سڵاوی خودای گه‌وره له گشت فێرخوازانی تۆڕی تۆری تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی، له بابه‌تی ئه‌مڕۆمان دا تیشكێك ده‌خه‌ینه سه‌ر نرخی كۆتایی كاتژمێره هۆشمه‌نده‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ كه ناسراوه به ” Apple Watch ”، ئه‌م كاتژمێره یه‌كێكه له نوێترین به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ كه چه‌ندین جۆر و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی هه‌یه، تایبهتمهندیهكانیشی له جۆرێكه‌وه بۆ جۆرێك و له نرخێكهوه بۆ نرخێكی تر جیاوازه، ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه كۆتای نرخی پێشبینی كراوی ئه‌م كاتژمێرانهیه:
- Apple Watch Sport (all colors): $349/399
- Apple Watch, steel, Sport Band: $749/799
- Apple Watch, steel, Classic Buckle: $849/899
- Apple Watch, steel, Milanese Loop: $949/999
- Apple Watch, steel, Modern Buckle (38mm only): $1199
- Apple Watch, steel, Leather Loop (42mm only): $1299
- Apple Watch, steel, Link Bracelet: $1499/1599
- Apple Watch, space black steel, Link Bracelet: $1899/1999
- Apple Watch Edition, Sport Band: $7499/7999
- Apple Watch Edition, Modern Buckle (38mm only): $9999
- Apple Watch Edition, Classic Buckle (42mm only): $10,999
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه كۆمپانیای ئه‌پڵ له ٩ـی ئه‌م مانگه كۆنگره‌ی فه‌رمی خۆی ده‌به‌ستێت و پێدەچێت له‌و كۆنگره‌یه كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه و نرخه‌كانی به ته‌واوی بخرێتە ڕوو.
سه‌رچاوه: 9to5Mac
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.