دیزاین
14, ئازار 2017
گرافیک دیزایین چییە؟ گرافیک دیزایینەر چ کارەیە؟ لق و پۆپەکانی گرافیک دیزایین چین؟ (بەشی یەکەم)

ڕەنگە بتەوێت و ئارەزووی ئەوەت هەبێت ببیت بە گرافیک دیزاینەر، لەوانەیە دیدەنیێکی باشت هەبێت بۆ ڕەنگ و شێوەکان وهەڵبژاردن و خۆشەویستیەکی زیاتر بۆ فۆنتەکان. سەرباری ئەوە تۆ ڕاڕا و دوودڵیت ئایا گونجاویت بۆ ئەم کارە و لە هەمان کاتیشدا پیشەی گرافیک دیزاینت وەکو هەڵبژاردنێکی کرداریانە و گونجاو دێتە پێش چاو! بەهەر لایەک بێت تۆ لەسەر ئاراستەیەکی باشیت و لەگەڵمان بە بۆ ئەوەی وەڵامی چەند پرسیارێک بدەینەوە و تۆ و هاوشێوەی تۆش لە ڕاڕای و دوودڵی وەدەربنێین.
زۆرینەی خەڵکی گرافیک دیزاینەران دەخەنە هەمان پۆلی هونەرمەندانی هونەرە جوانەکان لەکاتێکدا ڕاستی بابەتەکە ئەوەیە کە گرافیک دیزایینەران دەکەونە پۆلێکی تەواو پێچەوانە لە هونەرمەندانی هونەرەجوانەکان. هونەرمەندان شتانێک دەکەن بۆ سرووش بەخشین و هەست جوڵاندن و ئەوان شتانێک دەکەن کە بەشێوەیەکی بێ هاوتا دەستکردی خۆیانە و دەیانەوێت لەگەڵ جیهان هاوبەشی پێ بکەن و بەمەش باشترین هونەر وا لە هەر بینەرێک دەکات خویندنەوەی خۆی بۆ هونەرەکەی هەبێت. بەڵام هەرچی گرافیک دیزایینەرە شتانێک دەکات بۆ گفتوگۆ و پەیوەندی دروستکردنە. – گرافیک دیزایینەران چارەسەری بیرکردنەوە دیدەنییەکان دەکەن و ئەگەر خەڵکی بە شێوە بێهاوتاکانیان پەیامەکانی ئێمە لێکبدەنەوە ئەوە کەواتە ئێمە لەکارەکەمان زۆر باشنین!
ئێستا کاتی ئەوەیە وەڵامی پرسیارە گەورەکە بدەینەوە ئەویش ئایا گرافیک دیزاینەر چ کارەیە؟
فەرموو ئەوە وەڵامەکەیەتی بەبێ ئەولا و ئەولا کردن کە گرافیک دیزایینەران پێگەیێنەری دیدەنی و بینایین (visual communicators). ئەوان ڕێنماییان پێدەدرێت کە باس لە کێشەیەک دەکات بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێت یان دەرئەنجامێکی دیاریکراو کە دەبێت بەدەست بهێندرێت و بۆ ئەم مەبەستە گرافیک دیزایینەران زانیاری کۆدەکەنەوە و شیکردنەوە ولێکدانەوەی بۆ دەکەن بۆ دۆزینەوەی باشترین ڕێگەچارە، و سەرکەوتنی ئێمە وابەستەیە بەو دەرئەنجامەی ئێمە دروستمان کردووە نەک تەنها بەوە وابەستە بێت کە چەندە جوان خۆی دەنوێنێت.
بەشە خەندە ئامێزەییەکەی گرافیک دیزایینەران ئەوەیە ئەوان دەتوانن هەرچی هۆی ڕاگەیاندنی بینراوبێت دەتوانن بەکاریبهێنن بۆ گەیاندنی پەیامەکەیان. گرافیک دیزایینەران شێوە و ڕەنگ و فۆنتەکان لە دیزایینی چاپکراو و ماڵپەڕەکان و میدیای کۆمەڵایەتی بەکاردەهێنن. هەروەها ئەوان دەتوانن فۆتۆگرافی و جوڵە واتە ئەنیشمەیشن بەکاربهێنن! تەنانەت، ئەوان دەتوانن تەختەی ئاگادارییەکان و دیوارەکان و ڕووی بیناکان بەکاربهێنن. ئەمە جگە لەوە دەتوانن ئاڵا و باڵۆن و ئاماژە دوکەڵییەکانیش بەکاربهێنن ئەگەر بیانەوێت.
بۆ ئەوەی بڕیارەکە بە ئاسانی بدەیت ئەوا من لێرە باسی چەند شتێک دەکەم کە پێویستە چی بکەیت و چی نەکەیت کاتێک ویستت ببیت بە گرافیک دیزاینەر. سەرەتاش بەوە دەستپێدەکەم پێویستە چی نەکەیت.
١- پێویست نییە لە وێنەکێشان زۆر باش بیت بەڵام ئەگەریش بوویت ئەوا باشتر!

هونەر ڕەگەکەی بەهرەیەکی زماگماکییە لەکاتێکدا دیزایین لێزانیین و کارامەییە و وەکو هەر لێزانین و کارامەییەکی تر. تۆ وەکو دیزایینەر، سنوردار نەکراویت لە بازنەی بیرکردنەوە و لێزانی و کارامەییی خۆتدا بەڵکو تۆ خۆت دەبینیتەوە و کۆمەکی دەکرێیت لەلایەن هونەرمەندان و ئەنیمەیتەران و هەرچی پیشەی ناو ئەو هاوکێشەیە لەسەر پڕۆژەکانت. سەبارەت بەوەی کە پێویست نییە لە وێنەکێشان زۆر باش بیت ئەوا بەهەڵە لێم تێمەگەن بەڵکو ئەگەر بتوانیت بکێشیت ئەوە هەر زۆر باشە بەڵام دووبارە دەڵێم شتێکی پێویست نییە بۆ بوون بە گرافیک دیزایینەر. با نمونەی خۆمتان پێبڵێم، توانای من لە وێنەکێشان و هێڵکاریدا تەنها لە شتێکی سەرەتای خۆی دەبینێتەوە بۆ نمونە ڕاکێشانی چەند هێڵێک بۆ یەکتری دروستکردنی وێنای ئەو شتەی من دەمەوێت لەوە زیاتر نازانم مەگەر خۆم زیاتر هەوڵبدەم! بەڵام ئەوەمان لەیادبێت کە کێشانی شتەکان و وێناکردنیان بەشێوەیەکی بینراو ئەوە باشترە و زیاتر هاریکارت دەبێت، ئەمانەش بەئاسانی لە دەفتەری تێبینییەکانت یان پەڕی گەورەی وێنەکێشان بیانکێشیت و وێنایان بکەیت. بۆ نمونە من خۆم حەزدەکەم پێش ئەوەی بڕۆمە سەرکۆمپیوتەر وێنای شتەکە بکەم و بیکێشم جا لۆگۆبێت یان نەخشەی شتێک بێت لەسەر کاغەزێک یان ئەو دەفتەرەی تایبەتم کردووە کە ئەمە ڕێگە پەسەند و تاقیکراوە و متمانەپیکراوەکەیە و کە بەبڕوای من کاتێکی زۆرت بۆ دەگێرێتەوە. ئەمە لەکاتێکدا چەندان دیزاینەریش هەیە کە بیرۆکەکانیان ڕاستەوخۆ دەبەنە سەر کۆمپیوتەر و لەوێ وێنای ئیشەکەیان دەکەن و هەر لەوێ کارەکەیان تەواو دەکەن.
٢- پێویستت بەهیچ بڕوانامەیەکی وەکو بەکالۆریۆس یان ماستەر یان دکتۆرا نییە بۆ ئەوەی ببیت بە گرافیک دیزایینەر بەڵام ئەگەر هەبوو ئەوا باشتر!

ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنێت کە نابێت تۆ یەکێک لەو بڕوانامانەت هەبێت بەڵکو ئەگەر تۆ وا نزیکە خوێندنەکەت تەواوبکەیت ئەوا بڕوانامەیەک لەبواری دیزایین ڕێگەت بۆ خۆش دەکات کە چەندانی تر ببینیت و کاربکەیت و گوێ بگریت بۆ دیزایینەرە بەناوبانگەکان و چەندان هاوڕێی دیزایینەری تریش. و هەروەها ڕێگەت بۆ خۆش دەبێت بۆ دەست گەیشتن بە سەرچاوە بێ سنورەکانی دیزایین و ڕێنماییە بەسوودەکانی مامۆستاکانیش لەولاوە بوەستێتەوە. ئەمە هەرچەندە زۆربەی زۆری دیزایینەرە بەناوبانگەکان هەرگیزا و هەرگیز نەچوونەتە کۆلێژ و سکوڵ و قوتابخانەی تایبەتی بوارەکە بەڵکو کارەکەیان بە تێپەربوونی کات و ڕاهێنان کردن فێربوونە و پسپۆڕی خۆیان بە خوێندنەوەی پەرتووکەکانی بواری دیزایین و کارکردن لەگەڵ دیزایینە بە ئەزموونەکان وەرگرتووە. گرنگرتین شتیش ئەوە بووە کە لە بوارەکە کاریان کردووە مەبەست بەوە ئەوە نەبووە تەنها خۆیان لەماڵەوە کاری گرافیک دیزایین فێربووبن بەڵکو بەدەر لەوە لە شوێنێک وەکو دیزایینەر کاری کردووە و کارەکانی بەکارهاتوون و نمایشکراون بۆنمونە خۆم لە دەزگایەکی ڕاگەیاندن کاردەکەم و بەوەش زیاتر ئەزموون وەردەگرم. لهبهرئهوه و له ڕاستیدا ئهوهی تۆ پێویسته بیكهیت بۆئهوهی ببیته گرافیك دیزایینهرێكی سهركهوتوو ئهوه مهشق و ڕاهێنانه بهشێوهیهكی بهردهوام. سهرچاوهی باشی ڕێنمایی بدۆزهرهوه و باشترین ڕاهێنان و مهشقهكانی دیزایین بۆخۆت دیاریبكه و دواتر جێبهجێیان بكه و دووباره و سێباره ههتا ئهو كاتهی ئاستت دهگاته ئاستی باش بوون.
لهڕاستیدا بههۆی نهبوونی كۆلێژ و سكوڵی تایبهت به دیزایین له كوردستان كهم له ئێمه بیر له ڕۆیشتن بۆ ئهو شوێنانه دهكهینهوه بهڵام زۆرجاریش ههیه دهڵێین ئهگهر له شوێنیكی تایبهتمهند بهو بواره خوێندبام ئهوا ئێستا دهمتوانی ببمه گرافیك دیزایینهر بهڵام بیهێنه پێش چاوی خۆت و ئهگهر تۆ له شوێنی ئههلی به پارهیهكی زۆر لهو بواره خوێندن و مهشق بكهیت و ٣ بۆ ٤ ساڵ خهریك بیت تا بڕوانامهیهك وهربگریت لهبواری دیزایین، پێت وانییه كاتێكی زۆره؟ بهڵێ بهدڵنیاییهوه زۆره و ههرچهنده وهرگرتنی ئهم بڕوانامهیه زیانت پێناگهیهنێت بهڵام لهڕاستیدا ئهگهر خۆت ببیته فیركاری خۆت ئهوا زیاتر جهخت لهشتهكان دهكهیتهوه و زیاتر كاریگهر و بهبهرههم دهبیت و شانازیش دهكهیت كه گشت شتهكان خۆت بوویت و كهس نهبووه بوبێته فێركاری سهرهكی تۆ!
باشترین ڕێنمایی له برای خۆتانهوه بۆ ئێوه ئهوهیه كه سهرهتا گوێ بگرن پاشان ئیشهكه بكهن. به دهیان پهرتووكی بواری دیزایین بهزمانی ئینگلیزی و عهرهبی ههن بهداخهوه به زمانی كوردی كهمن و پڕن له ڕێنمایی ناوازه و نمونهی نایاب له دیزایینهره بهناوبانگهكانهوه بهڵام ئهگهر تۆ ئارهزووی خوێندنهوه ناكهیت ئهوه دهیان و سهدان گوتار و سیمینار و ۆركشۆپ لهسهر ئینتهرنێت بهردهستن و له باشترینهكان خۆت فێربكه و پاشان بنهماكانیان جێبهجێ بكه و دواتر لهسهر كارهكانی خۆت تاقیان بكهوه.
دواجاریش بیرت بێت كاتێك كۆمپانیایهك یان ههر ڕێكخراو و تهلهفیزیۆن و كهس و لایهنێك بیهوێت كارێكت پێ بكات ئهوه ئهوهی زۆر گوێی پێنادات بڕوانامهكهته بهڵكو ئهوان سهیری كارهكانت دهكهن تا چهند پێشكهوتوو و مۆدێرن و كاریان لهسهر خهڵك ههبووه!
٣- ئەمجار بابێینە سەر کۆمپیوتەر، پێم وا نییە پێویست بێت هەر لەسەرەتاوە هەزاران دۆلار لە کۆمپیوتەرێکی خەیاڵی خەرج بکەیت!

لەکاتێکدا ئێمەی دیزایینەران ئای ماک و ماکبووک پڕۆ یان هەر کۆمپیوتەرێکی تری توانست بەرزمان زۆر لەلا خۆشەویستە بەڵام کە تۆ سەرەتاتە و تازە دەتەوێت دەست پێبکەیت ئەوا لە کۆمپیوتەرێکی مامناوەندەوە دەستپێبکە. من وەکو خۆم لەسەر کۆمپیوتەری وەها گرافیکم کردووە ڕامەکەی ١ گێگابووە و پڕۆسێسەرەکەی کۆر ٢ دیۆ و پێنتێۆم ٤ و ئەو جۆرانە بووە ئەمە هەرچەندە باشترین و گونجاوترینیش نەبوو بۆ من بەڵام توانیشمان کاری لەسەر بکەین و بگەینە ئەمڕۆ! ڕاستی بەگوێرەی ڕۆیشتنی کات و بەرزبوونەوەی توانستی خۆت پێویستت بە کۆمپیوتەری توانست بەرز دەبێت بۆ نمونە ئەگەر کارەکەی تۆ بریتییە لە کاری گرافیکی جوڵاو و سێ ڕەهەندی و کاری ئەنیشمەیشن و مۆنتاژی باڵا ئەوا بەدڵنیاییەوە پێویستت بە کۆمپیوتەرێکی پێشکەوتووتر دەبێت. بەڵام ئەگەر کارەکەت هەر لەسەر سێ چەپکە گوڵەکەی ئەدۆبی (فۆتۆشۆپ و ئیلسترەیتەر و ئین دیزاین)ـە بە کۆمپیوتەری ڕام ١ گێگا و پڕۆسێسەری جۆرایەتی نزمیش کاردەکەن و دەتوانیت بوەستیت تا ئەوکاتەی پارەیەکی باش کۆدەکەیتەوە بۆ کڕینی کۆمپیوتەرێکی نایبەتمەند بەرز.
کرتە بکە بۆ کردنەوەی بەشی دووەم.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
دەستخۆش کاک سەردار. بەڕاستى بە هەست و سۆزێکى جوان بابەتەکەت نووسیوە و ماندووبنێکى زۆرت پێوەى دیووە. هیواخوازم هەر سەرکەوتووبیت لە ژیاندا خودا ئەرکەکانت بۆ ئاسان بکات و بمێنێت بۆمان
سوپاس کاک دیاری گیان، ڕاستی کاتێکی زۆر پێوەی خەریک بووم و زۆریش تامەزرۆی تەواوکردن و بڵاوکردنەوەی بووم و لە کاتە بەتاڵەکانم هەرچۆنێک بێت ڕەشنوسی یەکەمم لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوو تەواو کردووە ئەمڕۆ بەشی یەکەمم ئامادەکردوو و پێیداچوومەوە و بڕیارمدا بڵاوی بکەمەوەو هیوام وایە سودی هەبێت بۆ گشت لایەک و ئێوەی بەڕێزیش بەتایبەتی. هیوای سەرکەوتن بۆ گشت لایەک دەخوازم.
دهست خۆش كاك سهردار بهراستی بابهتێكی زۆر بهرزو بهسوود بوو دڵنیام زۆر پێوهی هیلاك بوویت هیوام سهكهوتنته ….
چاوهروانی بهشی دووهمین ….
زۆر سوپاس كاك هاوڕێ، لە ڕاستیدا هەروەكو لە وەڵامی كاك دیاری ئاماژەم پێداوە زۆر پێیەوە خەریك بووم و إن شاءلله بەمزووانە بەشی دووش بڵاو دەكەمەوە.
إن شاء الله