ئەپڵ
22, ئازار 2015
چۆنیه‌تی جیاكردنه‌وه‌ی كاتژمێری ئه‌پڵی ئه‌سڵی و لاسایی
سڵاو فێرخوازان، له بابه‌تی ئه‌مڕۆمان تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر بابه‌تێكی گرنگ ئه‌ویش جیا كردنه‌وه‌ی كاتژمێره هۆشمه‌نده‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵه له نێوان ئه‌سڵی و لاسایی دا، چونكه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا چه‌ند پێگه‌یه‌كی ته‌كنه‌لۆژی ئاماژه‌یان به‌وه دا كه كاتژمێرێكی لاسایی له وڵاتی چین درووست كراوه و نرخه‌كه‌ی زۆر هه‌رزانه هاوشێوه‌ی كاتژمێره‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵه، چونكه کاتژمێرى ئەپڵى لاسایی واته (چینى) تەنها گرنگى بە دیزاین داوه و پارچەکانى ناوەوەى کاتژمێرەکە بە شێوەیەکى نەگونجاو رێکخراوە پاتریەکەى ووشەى GT08ـى لەسەر نووسراوە، بەڵام کاتژمێرە ئه‌سڵیه‌كه بەشێوەیەکى گونجاو و ڕێک و پێک پارچەکانى دانراوە و گشت پارچەکانى ناوەوەى لۆگۆى كۆمپانیای ئەپڵى لەسەرە، ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه‌ش چه‌ندین جیاوازین له نێوان ئه‌م دوو كاتژمێره:
وێنه‌ی ناوه‌وه لاسایی و ئه‌سڵی



مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.
بژیت کاک مەنسوڕگیان، بابەتێکی زۆر گرنگ بوو چونکە پێش ئەوەی بکەوێتە بازاڕەوە گرنگە خەڵکی ئەسڵی و لاساییەکەی لێک جیا بکەنەوە.