ئەندرۆید
28, نیسان 2015
کۆمپانیای LG مۆبایلی LG G4ی نمایشکرد
چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر کۆمپانیای ئێڵ جی لە کۆنگرەیەکی گەورە و تایبەتدا لە شاری نیۆرک پەردەی لەسەر نوێترین مۆبایلی خۆی بەناوی LG G4 لادا. وا دیارە شتەکان زۆر شاراوە و نهێنی نەبوون بەڵکو ئەوەی دواجار بینیمان شتەکان گشتی بەفەرمی کران و ئێستا بە فەرمی ئێڵ جی جی ٤ هەیە و چیتر دەنگۆ نەما. ئەوەی جێگای تێرامانە شتانێکی ئەوتۆ نەبوون و بەڵکو زۆری لە نەوەی پێش خۆی دەچێت جگە لە چەند نوێکاریەکی هەست پێکراو ئەوانیش جۆرێکی نوێی شاشە کە پێی دەوترێت ئای پی ئیس کۆوانتەم و توانست بە خوێندنەوەی کارد تا ٢ تێرابایت. لەخوارەوە دانە بەدانەی تایبەتمەندیەکانمان بۆ ڕیزکردوون، فەرموون:
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایلی LG G4:
● شاشه‌ی تاچه لە جۆری IPS Quantum به قه‌باره‌ی ٥.٥ ئینج و ووردیهكی به‌رز 2K واتە QHD وه ڕوونی 2560×1440 پێكسڵ، به چڕی 538 پیكسڵ له یه‌ك ئینج جگه له‌وه‌ی شاشه‌ی سه‌ره‌وه‌ی دژه ڕووشانه.
● پرۆسیسه‌ره‌كه‌ی Snapdragon 808ی ٦ ناو‌کی هەیە و خێراییەکەی ١.٨ گێگاهێرتزە.
● ڕامه‌كه‌ی بریتیه له ٣ گێگابایت.
● بیرگه‌ی ناوه‌وه‌ی بریتیه له ٣٢ گێگابایت وه ده‌توانرێت له ڕێگه‌ی بیرگه‌ی ده‌ره‌كی وه‌ك microSD له توانای دایه تا ٢ تێرابایت بۆی زیاد بكرێت.
● كامێرای پشته‌وه‌ی ١٦ مێگاپیكسڵه به هاوێنه‌ی (فتحه)ـی ١.٨ وه پشتگیری كردنی گرته‌ی ڤیدیۆی به جۆرایەتی 4K، و بوونی ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووی وه‌ك +OIS، له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ستیاری لێزه‌ری بۆ چڕكردنه‌وه‌ی خۆكارانه، له‌گه‌ڵ بوونی فلاشی LED، وه كامێرای پێشه‌وه‌ی ٨ مێگاپیكسڵه.
● ئه‌م مۆبایله پشتگیری له ته‌كنیكی په‌یوه‌ندی نه‌وه‌ی چواره‌م LTE و نه‌وه‌ی سێیه‌م 3G ده‌كات، وه بوونی وای‌فای و بلوتوزی 4.1 و په‌یوه‌ندی دووری NFC و microUSB 2.0.
● هه‌ستیاری، توندی، قیبله‌نما، له‌گه‌ڵ بوونی ته‌كنیكی GPS.
● باتریه‌كه‌ی بریتیه له 3000 ملی ئه‌مپێر وه ده‌توانرێت زیاد بكرێت و بگۆڕدرێت جگه له پشتگیری كردنی بارگاوی كردنه‌وه‌ی به شێوه‌ی بێوایەر.
● سیسته‌می كارپێكردنی ئه‌ندرۆید 5.1 (لۆلی پۆب) له‌گه‌ڵ شێوه‌ی LG UX 2.0ی نوێ.
● شه‌ش ڕه‌نگی جیاوازی هه‌یه جگه له بوونی كه‌ڤه‌رێكی پێستی.
وێنەگەیەک لە وێنەی ئێڵجی جی ٤ بۆ ئێوە:
سەرچاوە ئەندرۆید سێنتراڵ
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!