بابەتی گرینگ
20, حوزهیران 2015
سامسۆنگ هەردوو مۆبایلى Galaxy J5 و Galaxy J7ـى بە فلاشى کامێراى پێشەوە ڕاگەیاند

دوێنى کۆمپانیاى سامسۆنگ دوو مۆبایلى نوێ بەناوەکانى (Galaxy J5 و Galaxy J7) ڕاگەیاند. هەردوو مۆبایلەکە بەشێوەیەکى سەرەکى تایبەت بە هاوادران و دڵخوازانى وێنەى خودى(سێڵفى).
ئەوەى هەردوو مۆبایلەکە جیادەکاتەوە ئەوەیە کە یەکەمین مۆبایلى سامسۆنگن کە فلاشیان بۆ کامێراى پێشەوە هەبێت، کامێراى پێشەوەى هەردوو مۆبایلەکە ٥ مێگاپێکسڵن بە گۆشەیەکى فراوانى وێنەگرتن. هەرچی کامێراى دواوەى مۆبایلەکانە ١٣ مێگاپێکسلن بە لێنزێکى کراوەى f/1.9 ، وەهەروەها پشتگیرى تۆڕەکانى نەوەى چوارەم دەکەن و بەڕامێکى ١،٥ گێگابایتى کاردەکەن و یادگەى هەردوو ئامێرەکە ١٦ گێگابایتە لەگەڵ پشتگیریکردنى تواناى زیادکرنى بەیادگەى دەرەکى لە جۆرى microSD.
جیاوازى هەردوو مۆبایلەکە لەوەدایە کە مۆبایلى Galaxy J7 بە پرۆسێسەرێکى Snapdragon 615 هەشتى ناوەکى و پاتریەکى ٣٠٠٠ میلى ئەمپێرى کاردەکات و قەبارەى ڕوونماکەى ٥،٥ ئینجە بەڕوونى ٧٢٠ پێکسڵ.
هەرچى Galaxy J5ـە بە پرۆسێسەرێکى Snapdragon 410 چوارى ناوەکى و پاتریەکى ٢٦٠٠ میلی ئەمپێرى کاردەکات و ڕوونماکەى ٥ ئینجە بەهەمان ڕوونى ٧٢٠ پێکسڵ.
مۆبایلەکان بە وەشانى ئەندرۆید ٥،١ کاردەکەن و لە بازارەکانى چین بە ڕەنگەکانى ڕەش و سپى و زێڕى بەردەستە، نرخى J7 نزیکەى ٢٨٩ دۆلارە و نرخى J5 نزیکەى ٢٢٥ دۆلارە.
س/gsmarena , ardroid
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".