ئەندرۆید
30, حوزهیران 2015
مۆبایلى Meizu MX5 ڕاگەیاندرا

ئەمڕۆ کۆمپانیاى (Meizu)ـى چینى مۆبایلێکى نوێی بەناوى (MX5) ڕاگەیاند، کە تایبەتمەندیێکى بەرز و نرخێکى کەمى هەیە.
مۆبایلى (MX5) خاوەنى ڕوونمایێکى Super AMOLEDـە لە لایەن سامسۆنگەوە بەقەبارەى ٥،٥ ئینج و بەڕوونى فوول ئێچ دى ١٠٨٠ پێکسڵ و بە پرۆسێسەرێکى Helio X10 و ڕامێکى ٣ گێگابایتى کاردەکات، مۆبایلەکە کامێرایەکى دروستکراوى سۆنى هەیە کە ٢٠،٧ مێگاپێکسڵە بەتایبەتمەندى تیشکى خۆکارانە (Auto-Focus) و کامێراى پێشەوەیشى ٥ میگاپێکسڵە.
مۆبایلى (MX5) تایبەتمەندى پەنجەمۆرى هەیە و بە پاتریێکى ٣١٥٠ میلى ئەمپێرى بە تەکنەلۆژیاى بارگاویکەرەوەى خێرا کاردەکات و وەشانى ئەندرۆید ٥،٠ و ڕووکارى Flyme 4.5ـى تایبەت بۆ کۆمپانیاکەى لەسەرە.
مۆبایلەکە بەڕەنگەکانى (خۆڵەمێشى و زیوى و زێڕى) بەردەستە بە سێ نرخى جیاواز بەپێى قەبارەى بیرگەکانى، ١٦ گێگابایت نزیکەى بە ٢٩٠ دۆلارە ، ٣٢ گێگابایتى بە ٣٢٢ دۆلارە ، ٦٤ گێگابایتى بە ٣٨٧ دۆلارە.
س/ Ardroid
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".