بابەتی گرینگ
28, تهمموز 2015
ناودارێکى ئەمریکى داواى زیادکردنى تایبەتمەندیەکى نوێ لە تویتەر دەکات

خانمە ناودارێکى ئەمریکى بەناوى (کیم کارداشیان) لە جریوەیەکدا لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر داوا لە تویتەر دەکات کەوا تایبەتمەندى دەستکاریکردن (Edit) بۆ جریوەکان زیادبکرێت تاوەکو بەکاربەران بتوانن گۆڕانکارى لە جریوەکانیان دا بکەن، دواى ئەوە (جاک دۆرسى) یەکێک لە دامەزرێنەرانى تویتەر هاتە دەنگ و لە جریوەیەکدا وەڵامى داواکارییەکەى دایەوە و وەک لە دەقى وەڵامەکەیدا دەڵێت: “بیرۆکەیەکی مەزنە! ئێمە ھەمووکات بەدواى ڕێگەیەکدا دەگەڕێین تا کارەکان بەشێوەیەکى خێراتر و ئاسانتر بەرێوەبچن”.

ژێدەر: Dailymail UK
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".