ئایفۆن
ئای ئۆ ئێس

ئەپڵ شەشەمین وەشانی تاقیکاری iOS 13 ـی بۆ گەشەپێدەران بەردەستکرد، گۆڕانکارییەکان چین؟

چەند خولەکێک بەر لە ئێستا، ئەپڵ شەشەمین وەشانی تاقیکاری هەر یەکە لە سیستەمەکانی iOS 13 و iPadOS 13 و tvOS 13 و watchOS 6 ـی تایبەت بە گەشەپێدەران بەردەستکرد. سات بە سات نزیکتر دەبینەوە لە ڕاگەیاندنی iPhone 11، هەروەها وەشانە…
7 ئاب، 2019
دریژەی بابەت ...
ئەپڵ

پێشبینی: لە ساڵی 2021 ـدا ئەپڵ پەنجەمۆری سەر ڕوونما بۆ ئایفۆنەکان بەکار دەهێنێت

چەند هەفتەیەکمان ماوە بۆ نمایشکردنی ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ، بەڵام پڕوپاگەندەکان تەشەنەیان کردووە بۆ ئایفۆنەکانی چەند ساڵی داهاتوو. شیکەرەوەی بەناوبانگ Ming-Chi Kuo لە ڕاپۆرتێکدا ڕایدەگەیەنێت کە پێشبینی دەکات ئەپڵ لە ساڵی 2021 ـدا دووبارە هەستەوەری پەنجەمۆر بۆ ئایفۆنەکان بەکار بهێنێتەوە، بەڵام…
5 ئاب، 2019
دریژەی بابەت ...
ئای ئۆ ئێس

14 ئەپ و یاری iOS بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی

بۆ ئەمڕۆش ژمارەیەک ئەپ و یاری دیکەی نێو کۆگای App Store تایبەت بە iOS بۆ ماوەیەکی کاتی نرخیان لە پارەوە بوونەتە خۆڕایی. ئەپەکان: BIAS FX – Guitar Amp & Effects: بەکارهێنانی دەنگی گیتار و کاردانەوەکانی. نرخی سەرەتا: 19.99$. Unlox: کردنەوەی…
4 ئاب، 2019
دریژەی بابەت ...
ئەپڵ

بڕیارێکی نوێی حکومەتی ئەمریکا، بۆرسەی ئەپڵی بە ڕێژەیەکی زۆر دابەزاند و ڕەنگە کار بکاتە سەر نرخی بەرهەمەکانی ئەپڵیش لە داهاتوودا

دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە نرخی باجی ئەو بەرهەمانە دەرکرد کە لە وڵاتی چینەوە هاوردە دەکرێن، بەم بڕیارە بۆرسەی ئەپڵ بە ڕێژەیەکی زۆر دابەزینی بە خۆیەوە بینی و ڕەنگە لە داهاتووشدا کار بکاتە سەر…
2 ئاب، 2019
دریژەی بابەت ...
ئای ئۆ ئێس

ئەپڵ پێنجەمین وەشانی تاقیکاری iOS 13 ـی بۆ گەشەپێدەران بەردەستکرد، گۆڕانکارییەکان چین؟

کەمێک بەر لە ئێستا ئەپڵ پێنجەمین وەشانی تاقیکاری iOS 13 ـی تایبەت بە گەشەپێدەران بە کۆمەڵێک چاکسازی و نوێکارییەوە بەردەستکرد. ئەمەش لە دوای تێپەڕبوونی 2 هەفتە بەسەر بەردەستکردنی وەشانی چوارەمی تاقیکاری iOS 13 بۆ گەشەپێدەران لە لایەن ئەپڵەوە. وا بڕیارە…
29 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
ئەپڵ

پڕوپاگەندە: سەرجەم ئایفۆنە نوێیەکانی ساڵی داهاتوو پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکەن

پڕوپاگەندەکان تەشەنەیان کردووە بۆ ئایفۆنە نوێیەکانی ساڵی داهاتوو، لە کاتێکدا کە تاوەکو ئێستا ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ لە لایەن ئەپڵەوە نمایش نەکراون. لە مانگی ڕابردوودا، پێشبینیکەری بەناوبانگ Ming-Chi Kuo ڕایگەیاند کە ئایفۆنە نوێیە قەبارە 5.4 و 6.7 ئینجەکانی ساڵی داهاتوو پشتگیری…
29 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
ئای ئۆ ئێس

15 ئەپ و یاری iOS بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی

بۆ ئەمڕۆ (28 ـی 7) کۆمەڵێک ئەپ و یاری نێو کۆگای App Store تایبەت بە iOS بۆ ماوەیەکی کاتی نرخیان لە پارەوە بوونەتە خۆڕایی و ژمارەیان 15 دانە دەبن. ئەپەکان: Number Shield: بلۆک کردنی ژمارە تەلەفۆنە بێزارکەرەکان. نرخی سەرەتا: 0.99$.…
28 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
ئەپڵ

چاوەڕوان ناکرێت ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ خاوەن دەرچەی جۆری USB-C ببن

تەنها چەند هەفتەیەکی کەممان ماوە بۆ چوونە نێو مانگی 9 و ڕاگەیاندنی ئایفۆنە نوێیەکان لە لایەن ئەپڵەوە، هاوکات پڕوپاگەندەکان دەربارەی ئایفۆنە نوێیەکان تاوەکو ئەو کاتە بەردەوامییان دەبێت. کۆتا پڕوپاگەندە ئاماژە بەوە دەدات کە هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، بۆ ئەمساڵیش ئەپڵ 3…
24 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
ئەپڵ

نزیکەی نیوەی کڕیارانی iPhone لە ئەمریکا iPhone XR دەکڕن

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئاماژەمان بەوەدا کە بەپێی Kantar لەسەر ئاستی ئەمریکا iPhone XR پڕفرۆشترین ئایفۆن و تەنانەت پڕفرۆشترینی هەموو مۆبایلە زیرەکەکانیشە، ئێستاش بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی Consumer Intelligence Research Partners لە مانگەکانی ٤ بۆ ٦ـی ئەمساڵ ٤٨%ـی هەموو کڕیارانی ئایفۆن ئەو…
23 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
ئای ئۆ ئێس

ئەپڵ وەشانی iOS 12.4 ـی بە پشتگیریکردن لە Apple Card و باشترکردنی + Apple News ـەوە بەردەستکرد

کەمێک پێش ئێستا ئەپڵ وەشانی iOS 12.4 ـی بە پشتگیریکردن لە Apple Card و باشترکردنی + Apple News و چەند نوێکاری و چاکسازییەکی دیکەوە بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆدەکانی بەردەستکرد. وەشانە نوێیەکەی iOS وەشانی ژمارە 12.4 و…
22 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
ئاسایشی ئەلیکترۆنی

پڕۆگرامێکی سیخوڕیی ئیسڕائیلی دەتوانێت بێ ئاگاداریت دەستی بگات بە پەڕگە هەورییەکانی ئایفۆن و ئەندرۆید

بەپێی the Financial Times نەرمەکاڵای Pegasus کە لە لایەن کۆمپانیای NSO Groupـی ئیسڕائیلییەوە دروست کراوە، زیاتر پەرەی پێدراوە و ئێستا دەتوانێت نەک تەنها پەڕگەکانی ناو خودی مۆبایلەکەت دەست بخات، بەڵکوو دەتوانێت پەڕگەی ناو خزمەتگوزارییە هەورییەکانیش لە شێوەی iCloud بخاتە بەردەست کەسی هێرشکەر…
21 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
ئەپڵ

لە ترسی کورتهێنانی پارچەکانی مۆبایل، Apple چەند بەرپرسێکی ناردووەتە لای Samsung

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا کۆمەڵێکی زۆر بابەتمان بڵاوکردەوە دەربارەی ئەوەی کێشە لە نێوان کۆریای باشوور و ژاپۆن هەیە، هاوردەکردنی کۆمەڵێک ماددەی گرنگ لە ژاپۆنەوە بۆ کۆریای باشوور بەربەستی بۆ دروست بووە و ئەمەش خەریکە دەبێتە کێشە بۆ سامسۆنگ و…
18 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
ئەپڵ

پڕوپاگەندە: ڕەنگە ئەپڵ وێنۆچکەی پەلکەزێڕینەیی سێو بۆ پشتەوەی هەندێک لە بەرهەمەکانی ئەمساڵی بەکاربهێنێت

دەنگۆ هەیە کە ڕەنگە دووبارە ئەپڵ وێنۆچکەی پەلکەزێڕینەیی سێو بۆ پشتەوەی هەندێک لە بەرهەمەکانی ئەمساڵی بەکاربهێنێت. هەرچەندە پڕوپاگەندەکە هێندە بەهێز نییە، بەڵام ئەگەر هەیە کە ڕووبدات. لە ڕاپۆرتێکی پێگەی MacRumors ـدا هاتووە کە فەرمانبەرێکی ئەپڵ لە کۆپێرتینۆ بە پێگەکەی ڕاگەیاندووە…
17 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
ئەپڵ

سەرەڕای کێشە و بەربەستەکان فرۆشی مۆبایلەکانی Huawei لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ زیادی کردووە

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی Kantar کە مانگەکانی ٣ و ٤ و ٥ـی ئەمساڵ دەگرێتەوە سەرەڕای کێشەکان هواوەی توانیویەتی گەشە تۆمار بکات، بەڵام هێشتا مەترسیی لەسەرە. لەسەر ئاستی ٥ بازاڕە گەورەکەی ئەوروپا (ئیتاڵیا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ئیسپانیا) ئەندرۆید ٠.٦% گەشەی کردووە و…
17 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
ئەپڵ

Apple دەست دەکات بە بەرهەمهێنانی ئایفۆنەکانی ساڵی پار لە وڵاتی هندستان

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز مانگی داهاتوو ئەپڵ دەست دەکات بە فرۆشتنی ئایفۆنەکانی جۆری Xs و Xs Max و Xrـی بەرهەمهاتوو لە ناوخۆدا لە وڵاتی هندستان، ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆر دەمێکە دەنگۆی لەم شێوەیە هەبووە بەڵام تاوەکوو ئێستا ئەو ئایفۆنەنای لەوێ…
12 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...