ئینستەگرام
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

بەمنزیکانە ئینستەگرام چەند دۆخێکی نوێ بۆ Boomerang و Layouts لە بەشی ستۆری زیاد دەکات

ئینستەگرام بەردەوامە لە زیادکردنی گرنگترین تایبەتمەندییەکان بۆ تۆڕەکەی، وە بە تایبەت بۆ بەشەکانی لێدوانەکان و ستۆری. بۆ ئەم مەبەستەش، کۆمپانیاکە چەند دۆخێکی نوێ بۆ Boomerang و Layouts لە بەشی ستۆری تۆڕەکەی زیاد دەکات. بەڕێز Jane Manchun Wong توێژەرەوەی ئەپەکان ڕایگەیاندووە…
17 ئاب، 2019
دریژەی بابەت ...
فەیسبووک

لەمەودوا فەیسبووک ڕێگە بە هەمووان دەدات کارلێکەکانی دەموچاو (Face Filters) بۆ ئینستەگرام درووست بکەن

لە ڕابردوودا کۆمپانیای فەیسبووک تەنها ڕێگەی بە ژمارەیەکی کەم لە درووستکەران دەدا تاوەکو کارلێکەکانی دەموچاو بۆ تۆڕی ئینستەگرام درووست بکەن. بەڵام لە دوای بەربڵاوی بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکە، لەمەودوا هەمووان دەتوانن کارلێکەکان بۆ تۆڕەکە درووست بکەن. ئەمڕۆ کۆمپانیای فەیسبووک تایبەتمەندی Spark AR…
13 ئاب، 2019
دریژەی بابەت ...
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

فەیسبووک دەیەوێت ناوی خۆی وەکو پاشگر بۆ ناوی تۆڕەکانی Instagram و Whatsapp زیاد بکات

وەکو هەمیشە، کۆمپانیای فەیسبووک دەیەوێت زیاتر خۆی بناسینێت. بۆ ئەم مەبەستەش، کۆمپانیاکە دەیەوێت ناوی خۆی وەکو پاشگر بۆ ناوی تۆڕەکانی Instagram و Whatsapp زیاد بکات. بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی The Information، فەرمانبەرانی کۆمپانیای فەیسبووک ئاگادار کراونەتەوە کە لە ماوەیەکی نزیکدا…
3 ئاب، 2019
دریژەی بابەت ...
ئای ئۆ ئێس

ئەپی ‎Inst Down بۆ داگرتنی ڤیدیۆ لە ئینستەگرام بۆ iOS

بێگومان لە کاتی بەکارهێنانی ئەپی ئینستەگرام زۆر جار ئارەزووی داگرتنی ڤیدۆکان دەکەین، بەڵام زۆرینەمان نازانین کام نەرمەکاڵا شیاوە بۆ داگرتنی ڤیدۆکانی ئینستەگرام. لە بابەتی ئەمجارەدا، ئاشناتان دەکەین بە ئەپی Inst Down تایبەت بە داگرتنی ڤیدیۆکانی ئینستەگرام بۆ سیستەمی iOS، جیاوازی…
24 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

لەمەودوا پێش ئەوەی هەژمارەکەت ناچالاک ببێت، ئینستەگرام ئاگادارت دەکاتەوە

ئینستەگرام لە هەوڵدایە تاوەکو بەکارهێنەرانی لە تۆڕەکەدا بهێڵێتەوە و پارێزراوتری بکات. لە هەنگاوێکی نوێدا، لەمەودوا کۆمپانیاکە ئاگادارت دەکاتەوە پێش ئەوەی هەژمارەکەت ناچالاک ببێت. لە دوای بڵاوکردنەوەی هەر وێنەیەکی بێئابڕوویی، لێدوانی بێزارکەر و هەڕەشە ئامێز یاخود بازرگانی قەدەغەکراو، کۆمپانیاکە بە شێوەیەکی…
20 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ئینستەگرام دەستیکرد بە شاردنەوەی ژمارەی بەدڵبووەکان (Like) ـی بڵاوکراوەکانی هەندێک لە بەکارهێنەران

ماوەیەک پێش ئێستا کۆمپانیای فەیسبووک لە پلانیدا بوو کە دەست بکات بە شاردنەوەی ژمارەی بەدڵبووەکان (Like) لە بڵاوکراوەکانی ئینستەگرامدا، لە کۆتایدا و لە ئەمڕۆدا کۆمپانیاکە دەستیکرد بە تاقیکردنەوەی پڕۆسەکە بۆ ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی تۆڕی ئینستەگرام. لەگەڵ بەردەستبوونی شاردنەوەی ژمارەی بەدڵبووەکان،…
18 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ئینستەگرام بە 2 تایبەتمەندی نوێوە ڕێگە لە بەدیارکەوتنی قسە بێماناکان و هەڕەشەکان دەگرێت لە بەشی لێدوان (Comment)

دوێنێ کۆمپانیای فەیسبووک خاوەن تۆڕی ئینستەگرام، 2 تایبەتمەندی نوێی بە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد (AI) ـیەوە بۆ بەشی لێدوان (Comment) ڕاگەیاند بە مەبەستی دەرنەکەوتنی قسە بێمانا و هەڕەشە خوازەکان و بێزارکەرەکان. تایبەتمەندی یەکەم بریتییە لە وەبیرخەرەوەی سڕینەوەی لێدوانەکان لە پێش بڵاوکردنەوەیانەوە.…
9 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
فەیسبووک

کێشە کەوتۆتە ڕاژەکانی فەیسبووک و ئینستەگرام و واتسئەپ و بە هۆیەوە چەند بەشێک لە کار کەوتوون

لە کاتژمێر 3 ـی دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بە کاتی هەولێر، کێشە کەوتۆتە ڕاژەکانی هەریەکە لە تۆڕەکانی فەیسبووک و ئینستەگرام و واتسئەپ و بە هۆیەوە چەند بەشێکی تۆڕەکان لەکار کەوتوون. بە هۆی کێشەکانی ڕاژەی تۆڕەکانەوە، بەکارهێنەران ناتوانن وێنە و ڤیدیۆ و…
3 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ئینستەگرام لەزگەیەکی نوێی بۆ بەشی ستۆری زیادکرد تایبەت بە پەیوەستبوون بە گفتوگۆ بە کۆمەڵەکان

ئینستەگرام بەردەوامە لە زیادکردنی تایبەتمەندییە نوێیەکان بە مەبەستی ڕاکێشانی بەکارهێنەری زیاتر بۆ خۆی. لە هەنگاوێکی نوێدا، کۆمپانیاکە لەزگەیەکی نوێی بۆ بەشی ستۆری زیادکرد. لەزگە نوێیەکە بە ناوی Join Chat ـەوەیە و تایبەتە بە پەیوەستبوونی هاوڕێیان و شوێنکەوتووان بە گفتوگۆیەکی بە…
3 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ئینستەگرام دەست دەکات بە نیشاندانی ڕێکلامەکان لە نێو پەڕەی گەڕان (Explore)

خەریکە ڕێکلامەکان شوێنی زیاتر لە نێو ئینستەگرامدا دەگرنەوە. لە دوای ئەوەی ئینستەگرام ڕێکلامەکانی زیاد کرد بۆ پەڕەی سەرەکی و بەشی ستۆری، دەیەوێت ڕێکلامەکان بکاتە نێو شوێنێکی دیکەوە. کۆمپانیای ئینستەگرام دەیەوێت دەست بکات بە نیشاندانی ڕێکلامەکان لە نێو پەڕەی گەڕان (Explore)…
27 حوزه‌یران، 2019
دریژەی بابەت ...
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

سناپ چات تایبەتمەندی بۆنەکان (Events) بۆ ئەپەکەی زیاد دەکات

سناپ چات بە بەردەوامی لە هەوڵی ڕاکێشانی بەکارهێنەرە جیاوازەکاندایە بۆ ئەپەکەی. بۆ ئەم مەبەستەش، کۆمپانیاکە دەیەوێت تایبەتمەندی بۆنەکان (Events) بۆ ئەپەکەی زیاد بکات. تایبەتمەندییەکە تاوەکو ئێستا بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام بەڕێز Jane Manchun Wong توێژەرەوەی ئەپەکان لە تویتەر جریوەیەکی بڵاوکردۆتەوە…
9 حوزه‌یران، 2019
دریژەی بابەت ...
ئای ئۆ ئێس

ئینستەگرام پشتگیری ڤیدیۆی شێوە ئاسۆیی بۆ ئەپی IGTV زیادکرد

لەگەڵ بەردەستکردنی ئەپی IGTV ـی تایبەت بە بڵاوەپێکردنی ڤیدیۆی ماوە درێژ لە لایەن ئینستەگرامەوە، ئەپەکە تەنها پشتگیری لە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی شێوە ستونی و پۆرترەیتەکانی دەکرد. خۆشحاڵانە، کۆمپانیاکە پشتگیری بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی شێوە ئاسۆیی بۆ ئەپەکە زیادکرد. زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییەکە لە لایەن…
24 ئایار، 2019
دریژەی بابەت ...
فەیسبووک

ئینستەگرام کار لەسەر نوێکردنەوەی بەشی کامێرای ئەپەکەی دەکات

ئەمڕۆ کۆمپانیای فەیسبووک کۆنگرەی ساڵانەی لە ژێر ناوی F8 ئەنجامدا. لە پاڵ ڕاگەیاندنی نوێکارییەکان بۆ خزمەتگوزاری فەیسبووک، ئینستەگرامیشی پشتگوێ نەخست و دیزاینی بەشێکی گۆڕی. فەیسبووک ڕایگەیاند کە دیزاینێکی نوێ لە بەشی کامێرای ئەپی ئینستەگرام بەردەست دەکات. لە دیزاینە نوێیەکەدا کردنەوەی…
1 ئایار، 2019
دریژەی بابەت ...
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ئینستەگرام کار لەسەر شاردنەوەی ژمارەی بەدڵ بوون (Like) ـەکانی بڵاوکراوەکان دەکات

ئینستەگرام دەیەوێت زیاتر تۆڕەکەی داخراو و سنووردارتر بکات. بۆ ئەم مەبەستەش لە هەنگاوێکی نوێدا پێگەکە کار لەسەر شاردنەوەی ژمارەی بەدڵ بوون (Like) ـەکانی بڵاوکراوەکان دەکات. بەڕێز Jane Manchun Wong توێژەرەوەی ئەپ لە جریوەیەکدا لە تویتەر ئاشکرای کرد کە لە دواین…
19 نیسان، 2019
دریژەی بابەت ...
ئاسایشی ئەلیکترۆنی

کوردێک سنوورەکانی ئینستەگرام دەشکێنێت و ماوە درێژترین ڤیدیۆی نێو تۆڕەکە بڵاو دەکاتەوە

ڕەنگە زۆرینەمان یاساکانی نێو تۆڕی ئینستەگرام بزانین. تۆڕەکە بەکارهێنەرانی لە زۆرینەی ڕووەکانەوە سنووردار کردووە، یەکێک لەو سنووردار کردنانە لە بەشی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکانە، بە شێوەیەک کە بەکارهێنەران ناتوانن ڤیدیۆی زیاتر لە 1 خولەکی لە نێو تۆڕەکەدا بڵاوبکەنەوە. بەڵام بەکارهێنەرێکی کورد زۆرینەی…
27 ئازار، 2019
دریژەی بابەت ...